رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

      میدیا - ئەمریكا

 

 فیلمی سینەمایی "بێدەنگ كچەكان ناقیژێنن" لە دەرهێنانی "پووران درەخشەندە" لە زانكۆی بێركلی ئەمەریكا نمایشكرا و لە لایەن قوتابیانی نەتەوە جۆراوجۆرەكانە پێشوازیی لێكرا.

 

فیلمی سینەمایی "بێدەنگ كچەكان ناقیژێنن" بە ئامادەبوونی خانمە سینەماكاری كورد "پووران درەخشەندە" لە بەشی "ئافرەتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە هۆڵی ستێفان لە دێپاڕتمانی خوێندنەوەكانی ئافرەتان لە زانكۆی بێركلی لە ویلایەتی كالیفۆأنیا لە وڵاتی ئەمەریكا چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن قوتابیانی نەتەوە جۆراوجۆرەكانەوه‌ و بە تایبەت خوێندكارانی سینەماوە پێشوازییەكی باشی لێكرا و ژمارەیەك لەوان بە چاوی فرمێسكاوییەوە بە دیاری ئەم فیلمەوە دانیشتن.

پاش نمایشی ئەم فیلمە، كۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی ئەم بەرهەمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەرەكەی لە هۆڵی كۆنفڕانسی سوڵتان لە ناوەندیی ڕۆژهەڵاتناسی ئەم زانكۆیە بەڕێوەچوو و ئەم فیلمسازە كرماشانییە وەڵامی پرسیارەكانی قوتابیانی نەتەوە جۆراوجۆرەكانی جیهان و بینەرانی ئامادەبوو دایەوە.

لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا، پرۆفیسۆر میلانی سەرۆكی ناوەندیی ڕۆژهەڵاتناسی زانكۆی بێركلی ئەمەریكا زۆر بە جوانی سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "بێدەنگ كچەكان ناقیژێنن" و پێگە و كەسایەتیی هونەری "پووران درەخشەندە" لە سینەمادا هاتە ئاخاوتن و پاشان، ئەم فیلمسازە كوردە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد و لە درێژەدا بە وردی وڵامی پرسیارەكانی قوتابیانی نەتەوە جۆراوجۆرەكان و ئامادەبووانی ناو هۆڵەكەی دایەوە.

هەندێك لە قوتابیانی بیانی لقی سینەما لەو بڕوایەدابوون كە لە وڵاتی ئەوان بابەتی لەم شێوەیەی كە لە فیلمی سینەمایی "بێدەنگ كچەكان ناقیژێنن" هەبووه‌و، تا ڕادەیك بوونی هەیە، بەڵام باروودۆخ بۆ سازكردنی فیلمی بەم شێوازە لەو وڵاتانە ناڕەخسێت و پێویستە ئەم جۆرە بەرهەمانە هەر چی زۆرتر لە ناوەندە زانكۆییەكانی دنیا نمایش بكرێت تا ئەم تەوەرانە زیاتر لەوە بخرێتە بەر باس و لێكۆڵینەوەوە.

"بێدەنگ كچەكان ناقیژێنن" لە دوایین بەشداری نێو نەتەوەیی خۆیدا لە لە بەشی پێشبڕكێی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی یۆرۆئاسیا Eurasia لە وڵاتی كازاخستان نمایشكرا.

ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری 200 فیلم لە سینەماكارانی 30 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی سەرەكی، بەشی "تایبەت بە 30 ساڵ سینەمای كازاخستان"، بەشی تایبەت بە سەدەمین ساڵوەگەڕی لە دایكبوونی فیلمسازی ناوداری كازاخستانی "شاكیم ئیمانۆف"، بەشی "سینەمای كۆریای باشوور"، بەشی "شەوی كورتە فیلم"، بەشی "سینەما پردێك لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا"، بەشی "ڕووداوە تایبەتەكان" و بەشی "سینەمای وریای كازاخستان" لە شاری ئاڵمائاتی گەورەترین شاری وڵاتی كازاخستان بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌