رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد عه‌دنان كه‌ریم له‌ ئێستا دا بۆ ئه‌نجام دانی هاوكاری كۆبانی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆنسێرتێك به‌ ناوی "كۆبانێ‌ له‌ دڵمانای"

 

هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی كورد  له‌ خۆئاماده‌كردن دایه‌ بۆ ساز كردنی كۆنسێرتێكی  مۆسیقا و گۆرانی بۆَ پشتگیری كۆبانێ‌ 

 

ئه‌م كۆنسێرته‌ بەسەرپەرشتی هونەرمەند (فەرهاد حەمە ساڵح) و بەهاوبەشی هونەرمەند (عەدنان کەریم ) ساز ده‌كرێت .

 

ربێین سالار یه‌كێك له‌ میوزیك ژه‌نه‌ به‌شداربوه‌كانی ئه‌و كۆنسێرته‌ به‌ NRT2 ی راگه‌یاند  له‌و كۆنسێرته‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ساز ده‌كرێت چه‌ندین به‌رهه‌می گۆرانی میوزیك پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مێك بۆ كوبانێ‌ كراوه‌ كه‌ كچێكی ئه‌و شاره‌  به‌شداره‌ و گۆرانیه‌كه‌ ده‌ڵێت .

 

رێبین ئاماجی ئه‌و كاره‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمی ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌و له‌رێگه‌ی هونه‌ره‌وه‌ ئه‌یه‌وێت هاوكاری لێقه‌وماوان و ئاواره‌و خه‌ڵكی كۆبانی بكات 

 

هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له‌ ئێستا دا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌رهه‌م هێنانی گۆرانیه‌ك بۆ كۆبانی كه‌ هۆندراوه‌ی"سالح بێجار" و ئاوازی خۆیه‌تی كاری موزیكی له‌لایه‌ن "راستی كوردی "كه‌ ته‌نیا به‌  ئامێری موزیكی ساز  كراوه‌

 

كۆنسێرتی "كۆبانی له‌ دڵمانای" به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ بشداری 28 میوزیك ژه‌ن له‌ به‌رواری 8 ی 11 له‌ كاتژمێر 4 ی ئیواره‌ له‌ هۆلێ‌ ته‌لاری هونه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 

  • 1
  • 1

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌