رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  كچه‌ ئێرانیه‌كه‌ ریحانه‌ جیهانی هێنایه‌ ده‌نگ دوای ده‌ركه‌وتنی بریاری سێداره‌دانی له‌ لایه‌ن دادگایی ته‌هران ناڕەزای له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن هه‌موو چین توێژه‌كانه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌ .

ریحانه‌ به‌ تومه‌تی كوشتنی پیاوێكی هه‌واڵگیری ئیرانی ده‌ستبە سه‌ركرا بوو و له‌ لێكولینه‌وه‌شی دا ده‌ركه‌وتبوو كه‌ ریحانه‌ بۆ به‌رگیری له‌خۆی ئه‌م كاره‌ی كردوه‌ دوایی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ هه‌وڵی ده‌دات ده‌ست درێژی سێكسی بكاته‌ سه‌ر 

ریحانه‌ له‌ نامه‌یه‌ك دا و پێش له‌ سیداره‌ دانی كه‌ بۆ دایكی نوسیوه‌ ده‌ڵێت : دایكه‌ خوشه‌ویسته‌كه‌م . كوشتنم كرد و تۆ فێری ئه‌م كاره‌ت نه‌كردوم و گوناهت نیه‌ . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م نه‌كردبایه‌ ئه‌وا ده‌ست درێژی ده‌كرده‌ سه‌رم و دواتر ده‌یكوشتم و له‌ جێگایێك فرێی ده‌دام و تا كوتایی ژیانت به‌هۆی منه‌وه‌  و تومه‌تی شه‌ره‌ف و ناموس شه‌رمەزار ده‌بویت 

دایه‌ گیان ئه‌م ژیانه‌ منی نه‌ویست و هه‌ر وه‌ك تۆ فێرت كردم كه‌ مردن كۆتایی ژیان نیه‌ و له‌ لایه‌ن دادگایی خواوه‌ من وتۆ هه‌ردوكمان داوایی مافی خۆمان ده‌كه‌ین كاتێك له‌ زیندان و له‌ ژێر لێكولینه‌وه‌ دا بووم به‌هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی لێكۆڵینەوە  و له‌ ژوره‌ تاریكه‌كان و به‌ ته‌نیایی كه‌س ئاگایی له‌ هاوار و ئازاره‌كانی منی نه‌بوو . پرسیاری ئه‌مانه‌ هه‌مویان له‌ لایی خوا و له‌ دادگایی خوا ده‌كه‌ین

دیسان ده‌لێت : دایه‌ گیان ته‌نها یه‌ك داواكاریم له‌ تۆ هه‌یه‌ ئه‌شزانم ئه‌سته‌مه‌ بۆتۆبه‌ڵام تكایه‌ نامه‌وێت هیچ گۆڕێكم هه‌بێت و نامه‌وێت جلی ڕه‌ش بپۆشی و نامه‌وێت تاكوتایی ژیانت بێیته‌ له‌سه‌ر گۆڕم و خه‌فه‌ت بخۆی

ده‌شلێت : دایه‌ باش و خوشه‌ویسته‌كه‌م تكایه‌ ڕێَگا بده‌ چاوو دڵ و به‌شه‌كانی جه‌سته‌م ده‌ربێنن بیده‌ن به‌ كه‌سێك كه‌ پێویستیان پێ بێت نامه‌وێت دڵم و چاوم له‌ ژێر گور دابن

nrt2

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌