رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 وابڕیاره‌ له‌ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا له " هۆڵی ته‌واری ‌شاری‌ سلێمانی"  به‌ئاماده‌بوونی‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ هونه‌ری‌ و فه‌رهه‌نگی‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و میوانانی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ و خانه‌واده‌ی‌ ماملێ(پێنجه‌مین  خه‌ڵاتی‌ ماملێ) پێشكه‌ش به‌  هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ناسری ره‌زازی   بكرێت.

 مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملی له‌ساڵی (٢٠٠٨) له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر محه‌مه‌دی ماملێ دامه‌زراوه‌، ئه‌م خه‌ڵاته‌ كه‌ پێنجه‌م خه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یه‌ به‌خه‌ڵاتی (2013)ی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ ناسراوه‌ بڕیاره‌ رۆژی (2014/1/29) له‌ ڕێوڕیسمێکی شایسته‌  له‌ هۆڵی ته‌واری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.

 سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانکردنی هونه‌رمه‌ند" ناسری ره‌زازی"  ئه‌ندامێکی لێژنه‌ی ده‌ستنیشانکردنی خه‌ڵاتی ماملێ راگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی ساڵانێکی زۆره‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ری کوردی ده‌کات و توانیویه‌تی رۆڵ و نه‌خشی‌ زێرینی‌ خۆی‌ له‌نێو پانتایی‌ فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری‌ گه‌له‌كه‌یدا جێگیربکات که‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی شانازی هه‌موومان ، ئه‌و ئه‌خه‌ڵاته‌ش بۆ ڕێزلێنانه‌ له و رۆڵه‌ی که‌  هونه‌رمه‌ند ره‌زازی بینیویه‌تی  له‌ خزمه‌تگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری کوردی

 شایه‌نی باسه‌ خه‌ڵاتی هونه‌ری ماملێ هه‌موو ساڵ  به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ " مه‌حه‌مه‌دی ماملێ" ده‌درێت به‌یه‌کێک له‌ هونه‌رمه‌نده ناوداره‌کانی کوردستان که‌ توانیانه‌ خزمه‌ت به‌هونه‌ری کوردی بگه‌یه‌نن

س/nrt

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌