رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  میدیا ـ هونه‌ری

خانمە گۆرانیبێژی عەرەب  نەجوا كەرەم ئاشكرای دەكات، وەرزش یەكێك بووە لە  ئارەزووەكانی لە ژیانیدا وە  بە بەردەوام چاودێریی وەرزش دەكات بەشێوەیەكی گشتی.

 

لە چاوپێكەوتنێكدا لە  بەرنامەی (صدی الملاعب) كە لە كەناڵی((mbc پێشكەش دەكرێت نەجوا كەرەم  دەڵێت: وەرزش  یەكێك بووە لە ئاواتەكانی من، وە  بەگوێرەی كات هەوڵ دەدەم سەیری یارییە وەرزشییەكان بكەم بەبێ جیاوازی. زۆر حەز دەكەم یارییەك لەنێوان ئەستێرەكان ئەنجام بدرێت، ئەگەر من لە یاریەكەدا بەشداریم كرد و مافی هەڵبژاردنی یاریزانم هەبێت ئەوا بێگومان گۆڵپارێز دەبم و ناهێڵم گۆڵ لە تیپەكەم بكرێت.

 

نەجوا سەبارەت بە یاریزانان  كێ بە باشترین یاریزان دەزانێت وتی: من بەردەوام چاودێریی وەرزش دەكەم، بەڕای من باشترین یاریزان ئەوەیە كە بتوانێت سەرنجی بەرامبەر بۆ خۆی رابكێشێت و جەماوەریش خۆشی بوێت

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌