رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ئا: میدیا

هەریەك لەگۆرانیبێژان شاخەوان كەركووكی و سابیر كوردستانی لەئێستادا بەیەكەوە بەشێوەی دوێت كاریان بۆ بەرهەمێكی نوێی گۆرانی كردووە.

گۆرانیبێژ شاخەوان كەركووكی لە ئاخافتنێكیدا بۆ میدیا گوتی: (ئەی بۆ نایەی؟) ناوی نوێترین بەرهەمی گۆرانی دوێتی نێوان من و هونەرمەندو مامۆستا سابیر كوردستانییە كە لەئێستادا كارمان بۆی كردووە، ئەو گۆرانیە لە ئاوازی مامۆستا سابیر كوردستانی و لەشیعری تەها حاجی مەحموودە و لەدابەشكردنی میوزیكی مامۆستا (سەید ئەحمەد رەواندزی)یەو لەستۆدیۆی سۆلۆ لەلایەن هەردوو میوزیكژەن هۆگر عزیز و زیرەك محەممەد ئەمین كاری میكس و دەنگ و ماسترینگی بۆ كراوە. ئەم بەرهەمە بەشێوەیەكی زۆرجوان لەلایەن خۆم و مامۆستا سابیر كاری تەكنیكیمان بۆ كردووە. میوزیكژەنە باشەكانی كوردستان كاریان بۆ كردووەو حەمەی شەم كاری دەرهێنان و وێنەگرتنی بۆ كردووە.
شاخەوان كەركووكی باسی ئەوەشی كرد كە دیمەنەكانی ئەو بەرهەمە لە كەركووك و دەرەوەی شارە كاری بۆ كراوە، گوتیشی: ئەم بەرهەمەمه جیاوازییەكی زۆی هەیە لەگەڵ هەموو ئەو بەرهەمانەی پێشترم و هەموو ئەو هونەرمەندانەی كاری دوێتیان كردووە، هەروەها لەڕووی تێكست و لەڕووی كوالێتی و كاری كلیپی دەركەوتنێكی زۆر نوێیە، ئەم بەرهەمە نوێیەشمان بە سپۆنسەری هەوارگەی چیمەن جێبەجێ كراوە كە گەورەترین پڕۆژەی بیناسازییە لە كەركووك و شاهۆ نەجم كەركووكی خاوەنیەتی.

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌