رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا- هونه‌ری

گروپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌ری منداڵان به‌ هه‌ماهه‌نگی ناوه‌ندی نێرگز، دووه‌مین به‌رهه‌می هه‌ڵپه‌ركێی كوردی وه‌ك ته‌واوكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت .

سه‌رپه‌رشتیاری به‌رهه‌مه‌كه‌ شێرزاد ره‌سول گوتی :  به‌شی دووه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ ئێسته‌  ده‌ستكراوه‌  به‌ پرۆڤه‌ و مه‌شقكردن ‌ له‌ (10) جۆر تابلۆی هه‌ڵپه‌ركێی كوردی پێكهاتووه‌ و هه‌موو ریتم و جۆری  ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌ ‌ (هه‌ولێر و ئامه‌د و قامیشلۆ و سنه‌)‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ، له‌م به‌رهه‌مه‌دا توانا خاڵه‌ حه‌مرین به‌میوزیك و ڕاهێنانی زۆزان قاسم و هێرش ئارمه‌ند و له‌ ده‌رهێنانی هۆگر ئه‌حمه‌ده‌ .

ئامانج  له‌م پرۆژه‌یه‌  زیندووكردنه‌وه‌ی هونه‌رێكی مێژوویی و پاراستنی كه‌لتوری نه‌ته‌واتیمان و ئاشنابوونی نه‌وه‌ی نوێیه‌ به‌ فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پوری كوردی ، ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ش خۆی له‌ 30 جۆرتابلۆی هه‌ڵپه‌ركێ ده‌بینێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ كاری وێنه‌گرتنیدا ڕه‌چاوی ته‌كنیكی فێركاری بۆ ته‌ماشاكه‌رانی ده‌كرێت   

  

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌