رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

فیلمی دیكۆمێنتاریی "ژیان لە سنوور" لە دەرهێنانی هەشت منداڵی كۆبانێ و شنگال لە لایەن ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە كۆشكی سپی لە وڵاتی ئەمەریكا نمایشكرا.
 
فیلمی دیكۆمێنتاریی "ژیان لە سنوور" Life on the Border  لەدەرهێنانی هەشت منداڵی شارەكانی كۆبانێ و شنگال و بەڕێنوێنی سینەماكاری كورد "بەهمەن قوبادی" و لەبەرهەمهێنانی كۆمپانیای سینەمایی "مژ فیلم"، لە لایەن ڕێكخراوەی لێبوردنیی نێودەوڵەتیی و لەهەفتەی مافی مرۆڤ، لە هۆڵی سەرەكی كۆشكی سپی لەشاری واشنگتۆن بۆ "باراك ئۆباما" سەرۆك كۆماری ئەمەریكا، دیپلۆماتكاران، سیاسەتمەداران و بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئەمەریكا نمایش دەكرێت.
 
لەو بارەیەوە، (بەهمەن قوبادی)، ڕایگەیاند: سەرەتایی و سەرەكی لەڕێكخستنی ئەم پڕۆژەیە فێركردنی منداڵان و مێرمنداڵانێك بوو كە لەم ناوچانەدا لە ژێر گوشاری ڕاستەوخۆی شەڕ لەگەڵ داعشدا بوونەو ئەوەی بەسەریاندا هاتووە لە ڕێگای كامێرای دەزگا ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەكانی دنیاوە وێنەگیراوە، بەڵام هیچ كاتێك لەڕوانینی خۆیانەوە سەیری ئەم ڕووداوانە نەكراوەو زۆربەی توێیە شاراوەكانی ئەم كارەساتە لە تەموومژێكی لێڵدا شاردراوەتەوەو مەبەست لەم فیلمە، نیشاندانی ئەم نەبینراوانەیە لە گۆشە نیگای ئەم منداڵانەوە.
 
وتیشی: هەرچەندە ئەم فێركاریانە ئاساییەو لەئاستی وەرگرتن و باروودۆخی ئەم منداڵانەدا بوو بەڵام مەبەست لەوانە، زیاتر لەو لایەنەوە بوو تاكوو ئەم منداڵانە بتوانن ئەم كارەساتە لەڕوانینی خۆیانەوە بگێڕنەوەو لەلایەكی دیكەشەوە، ئەمجارە بتوانن خۆیان گێڕانەوەیەكی ڕاستەوخۆ بن و بۆ ئەم مەبەستەش بە هەر تیمێك لەم منداڵانە دوو كامێراو پێداویستی ئاسایی سینەمایان پێدرا تاكوو چەخماخەیەك بێت بۆ كارەكانی داهاتوویان و بتوانن لە دەلاقەی كامێراكانیانەوە بانگهێشتی دنیا بكەن تاكوو ئەزموون و ڕووداوەكانی دەورووبەریان ببینن.
س: نه‌وا

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌