رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - رەزوان عەبدولقادر

مامۆستایەك دوای ئەوەی خەونی دروستكردنی خانوو بۆی دەبێتە واقیع و هەلێكی بۆ دەرەخسێ تا خانووەك پێكەوە بنێ و لەگەڵ خانەوادەكەی بچێتە ناوی، بەڵام بەهۆی هەندێ كێشەوە خەونەكەی لەگەڵ خۆی دەباتە ژێر گڵ.


هونەر مامۆستایەكی روو خۆش و سوعبەت چییە، رۆژانە بە وانە وتنەوە لە خوێندنگە خەریك بوو، لە نێو مامۆستاكان و خوێندەڤانان جێگەی رێز بوو، ئەگەر رۆژێك نەچووبایە دەوام، هەموویان تێلیان بۆ دەكرد، هونەر خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵ و لە ژوورێكی ماڵی باوكی بەیەكەوە دەژیان و باری ئابووریان باش نییە، لەبەر ئەوەی بژێوی خۆی منداڵەكانی تەنیا لەسەر ئەو مووچەیە كە لەمامۆستایەتی وەریدەگرێ.
 هونەر هەموو هەوڵێكی دەدا خانووەك بۆ خۆی خێزانەی فەراهەبكات بەڵام نەیدەتوانی، ئەستێرەی بەختی هات و رۆژێك باوكی بانگی دەكات و پێ وت "هەندێك پارەت دەدەمێ لەگەڵ هەندێكی خۆشت خانوویەك بكڕە یان دروستی بكە". هونەر كاتێ ئەوەی لەباوكی بیست زۆر دڵخۆش بوو بەم پیلانەی باوكی رازیبوو، زەوییەكی كڕی و هەندێ پارەی قەرز كرد و دەستیكرد بەدروستكردنی خانوو، هونەر لەم ساتەوە زۆر دڵخۆشبوو كەرۆژانە سەری لەخانووەكە دەدا زۆر بە ئاواتی ئەوەوە بوو تەواوی بكات و لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی بچێتە ناوی ژیانی تێدا بباتە سەر، تا هەیكەڵ تەواو بوو لەم ماوەیەدا قەیرانی دارایی و بێ مووچەی هات ئەویش لە بەدبەختی خۆی لەسەر ئەو خانووە پارەیەكی زۆر قەرزارە، مووچە بووە سێ مانگ جارێك و پاڵەپەستۆیەكی زۆر كەوتە سەر هونەر، بەهۆی ئەم بارە ئابووری و داراییە خراپەی رووی لەوڵات كرد، هەروەها لەبەر خەرجی رۆژانە ئەمە لە لایەك، لەلایەكی ترەوە قەرزی خانوو چۆن بداتەوە هەر چەندە خێزانەكەی هاوكاری بوون، بەردەوام دڵی دەدایەوە بە تایبەت بەنازی هاوسەری و هەروەها مامۆستایانی ئەو خوێندنگەیەی وانەی تێدا دەڵێتەوە، هونەر قەرزەكانی خانووەكەی زۆربوو، هەندێك لە خاوەن قەرزەكان ماوە ماوە دەهاتنە لای و داوای پارەكەیان لێ دەكردووە، ئەویش پێ دەوتن مەشروعم كردووە مووچە چاك بێت دەتان دەمەوە كەچی لە ناخەوە خەفتبار و دڵتەنگ بوو شەو و رۆژ بیری دەكردووە، چۆن بتوانێ ئەو پارانە بداتەوە هەوڵیدا داوا لە هەندێك خزم و كەسی بكات هەندێ پارەی بۆ كۆبكەنەوە، تا قەرزەكانی دیكەی خاوەن قەرزەكان وازیلێناهێنن بیانداتەوە بەڵام هەوڵەكانی بێ سوود بوو كەسێك نییە قەرزی بداتێ و ببێتە فریادڕەسی و لەم قەیرانە داراییە رزگاری بكا، بەناچاری بەهۆی دواكەتنی مووچە بۆ ماوەی سێ مانگ هەستا بە فرۆشتنی هەندێ كەلوپەلی ماڵەوەی و پارەیەكی كەمی دەستكەوت و كەچی بەو رادەیە نەبوو لە كێشەی قەرزداری رزگاری بكات،دواتر تەنیا ئەوەی لەبەردەم مایەوە كەخەونی دروستكردنی خانوو دەستی لێهەڵبگرێ و لەگۆڕی بنێ و هەیكەلەكە بفرۆشێت، بەڵام ئەویش لەبەر قەیرانی دارایی و شەڕ و كزی بازاڕ هەیكەلە خانووەكەی پارەكەی خۆشی نەدەكردوە، ئەم بارە سەختەی تێیكەوتبوو رۆژ لە دوای رۆژ كاری خراپی لە سەر دەروونی دەكرد و تووشی دڵەراوكێ و نیگەرانی كرد، لەبەر ئەوەی هیچ رێگا چارەكی شك نەبرد بۆ رزگاربوون لەو گرفتە هەرچەندە ئەو كاتەی لە دەوامی خوێندنگە و وانە ووتنەوە بوو تارادەیەك خەمەكانی لەبیردەكرد و دەروونی ئارام دەبۆوە، دوای تاقیكردنەوەكان دەوامی خوێندنگە كۆتایی هات و بووە پشوو، ئەو ماوەیەی لە دەوام نەبوو لە ماڵەوە هەر لە بیركردنەوەدا بوو، ئەمەش باری دەروونی تەواو تێكداو سەرگەردان بوو، شەوێكیان كەس لە ماڵ نابێ و بیریكی خراپی بۆ دێت و لەكاتژمێر 2 شەو لە حەوشەی ماڵەوەیان ئاگر لە خۆی بەردەدا و هەموو گیانی دەسوتێ و هات و هاوار دەكات لەئاكامی سۆی سووتانەكەی و گەنجێكی دراوسێیان بە ئاگا دەبێ و دەگاتە سەری دەیكوژێنێتەوە و بانگی باوكی و برای دەكات و دەیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە دوای مانەوە رۆژێك لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی دەكات و خەم و قەرزاری بۆ خێزان و منداڵە بچووكەكانی جێهیشت و ئاواتی چوونە ناو خانووی لەگەڵ خانەوادەكەی دەباتە ژێر گڵ

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌