رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

ریپۆرتاژ و بەدواداچوون - ژوار كاحوسێن

 بەپێی ئامارەكانی ساڵانەی بەرێوەبەریەتی توندوتیژی دژ بەخێزان، ساڵانە رێژەی سكاڵاتۆماركردن روو لە زۆربوونە، ئەگەر چی بەجیاوازی ساڵان لەم دوایە توندوتیژی كەمبۆتەوە بەڵام ئێستاش بەخواستی ئافرەتان و ریكخراوەكانی داكۆكیكار لەم بوارە نییە، سەرچاوەیەكیش لەبەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەئافرەتان جەخت لەوەدەكاتەوە، هاوڵاتیان و هەموو لایەنێكی حكومی و ناحكومی پێویستە هەوڵی كەمكردنەوەی رێژەی توندوتیژی بدەن .

 

دارەوان زاهیر، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان، لەدەست پێكی قسەكانی باسی رۆڵی رێكخراوەكان دەكات، كە هاوكاریان بووە بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان، بۆ میدیا وتی" لە لێكۆڵینەوەكەم گەیشتمە ئەو رایەی میدیا بۆتە یەكێك لەهەرە هۆكارەكانی زیادبوونی توندووتیژی لەكۆمەڵگا و خێزانی ئێمە،ئەگەر چی یاسا هەیە لە هەرێم بەڵام نەیتوانیوە وەك خۆی میدیاكان رێك بخات".

هاوكات مافپەروەر نەقیب سلامینا واحید فەخری لێپسراوی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی دژ بەئافرەتانی نووسینگەی منارە، جەختی لەقسەكانی دارەوان زاهیركردەوە دەربارەی رۆڵی رێكخراوەكان گوتی " رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەرەكانی رۆشنبیری و رێكخراونەكانی لاوان توانیویانە هاوكاریمان بكەن و لەرێگەیەوە توانیومانە لەهەڵمەتەچڕەكان و لەرووی یاساییەوە لەقوتابخانەكان قوتابیان هۆشیاربكەینەوە، بەشێوەیەكی بەرنامەدارێژراو، بەتایبەتی لە یاساكانی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و یاسای توندوتیژی خێزانی، لەهەمانكاتدا لەمیانەی نووسینگەكانی خۆیان بە تایبەتی لەهەولێر، ئەو كەسانەی كە سیمنارەكان پێشكەش دەكەن كاتێكیان پێ دەدەین بۆئەوەی بچین لەماوەی خولەكان لە رووی یاساییەوە هۆشیاری بڵاوبكەینەوە ".

هاوكات دارەوان زاهیر، باسی لەوەشكرد " لەهەر كۆمەڵگەیەك ئەگەر وەكو خۆی لەوشەی ئازادی تێنەگەن مانای چیە ؟،سەرەنجامی ئەو ئازادییەی كە هەیە لە چوار چێوەی كەلتوورێكی تایبەت و كۆمەڵگەیەكی تایبەت، ئەو كات سنوورێكی زۆر دەبەزێندرێ لەژێر چەتری ئازادی كە ئەم سنوور بەزاندنە بۆتە هۆكاری تێكدانی شیرازەی خێزان و كۆمەڵگە".گوتیشی"مامۆستایانی ئایینی توانیویانە رۆڵێكی كاریگەر و ئیجابی لەسەر خەڵكی ببینن لەزۆر رووەوە، لەبەر ئەوەی خەڵكی زیاتر گوێرایەڵی مامۆستایانی ئایینی دەبن و دەكەونە ژێر كاریگەری ئەوانەوە". لەهەمانكاتدا مافپەروەر سلامینا واحید جەختی لەرۆڵی مامۆستایانی ئاینی كردەوە كە " مامۆستایانی ئاینی، بەتایبەتی لەمزگەوتەكان رۆڵێكی گاریگەرتریان بینیووە لەبابەتەكانی توندوتیژی خێزانی، بەتایبەتی لە رووی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و كە ساڵانە جگە لە 25 ڕۆژەی لە 25 نۆڤێمبەرەوە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژی ئافرەتان تاكو دەگاتە 10 دیسێمبەر كە دەكاتە ڕۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، لەوماوەیە هەڵمەتێكی چرمان هەیە، بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان، یەكێك لەوانەی هاوكارمانن بۆ هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان مامۆستایانی ئایینینە ".

لەوەڵامی ئەو پسیارەی كاردانەوەی لایەنی ئابووری بەسەر زیادبوونی كێشەكانی كۆمەڵایەتی چۆنە؟ . دارەوان زاهیر، گوتی"بەرای كەسی خۆم دەتوانم بڵێم لە سەدا (%70 بۆ %80)ی كێشەكانی كۆمەڵگەی ئێمە لایەنی ئابوورییە". هاوكات بەرێوەبەری نووسینگەی منارە لەدرێژەی ئاخافتنەكەی بۆ رۆژنامەی میدیا، جگە لەلایەنی ئابووری، باسی كاریگەریەكانی رێككەوتنی عەشایری كرد كە " چارەسەركردنی كێشەكان لەحاڵەتەوە بۆ حاڵەت دەگۆردرێن، هەندێكجار لەحاڵەتێك لەحاڵەتەكان وایان زانیووە كێشەكانیان چارەسەر كردووە، لەكاتێك هەندێك كێشە دەبێتەت هۆكاری ئاڵۆزبوون، بەتایبەتی كێشەكانی تەڵاق كە كێشەكان بەشێوەیەكی ناتەندروست چارەسەر دەكرێ لە دەرەوەی دادگاكان".

لەهەمانكاتدا لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكان نیگەرانی خۆی لەوە دەردەبرێت كە بەشێك لەو سیمكارتانەی لەبازاڕەكان دەفرۆشرێ بێ خاوەنن و بۆتە هۆكارێكی تری زیادبوونی كێشە كۆمەڵایەتیەكان، وتیشی" وەكو كۆنتاكتێك دەتوانم بڵێم كۆنتاكتێكی وامان نییە لەگەلأ رێكخراوی تووندوتیژی دژ بە پیاوان".

دارەوان زاهیر هێما بۆ ئەوە دەكات ئەو تاسك بارانەی كە لەژێرەوەی تەلەفزیۆنەكان دەنووسرا و دەرۆیشت ژمارە مووبایلیان لێ دەنووسرایەوە ببوونە بەشێك لەسەر هەڵدانی كێشەكانی كۆمەڵگا، هۆكارەكەشی بۆ" تێنەگەیشتنە لەخودی ئەو ئامێرە،بەداخەوە كە ئەوەندە سوود لەلایەنی خراپی ئامێرەكانی وەكو مووبایل و ئنتەرنێت وەردەگرین،ئەوەندە سوود لەلایەنی باشی ئەو ئامێرانە وەرناگرین".

بەرێوەبەری نوسینگەی منارە سلامینا واحید، جگە لەدەربڕینی نیگەرانی خۆی بۆ ئەم شریتە تاسكبارەنەی تەلەفزیۆنەكان، ئاماژەی بەكار و چالاكی نوسینگەكان و بەرێوەبەرایەتیەكانی توندوتیژی دژ بەئافرەت كرد و وتی " ئێمە وەكو بەرێوەبەرایەتی نووسینگەكان، سێ ئەركمان هەیە كە ئێستا ئەركی لێكۆڵینەوە لە توندوتیژی خێزانی ئەنجامدەدەین. بەڵام دادگامان دادگای لێكۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانیە. ئەركی دووەم بەدواداچوون لەدۆسیەكان و ئەركی سێیەم بڵاوكردنەوەی هۆشیاریە. پێویستە هۆشیاری زیاتر لەكۆمەڵگا بڵاوبكەینەوە، هەروەها لە رێگەی هۆبە یاساییەكانەوە رێنماییان دەكەین. جگە لەوەی لەرێگای توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی و یاسایی كە مانگانە بەلای كەمی دەبێ دوو سیمناری هۆشیاری ئەنجامبدەن، هەوڵی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاساكانی توندوتیژی خێزانی بدەین ". هاوكات نیگەرانی خۆی دەربری بەرامبەر نەبوون یاخود كەمی ئەفسەری ئافرەتی لێكۆڵەر.

لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی خێزانی/هەولێر و بەرێوەبەری نووسینگەی منارە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، هیوای سەركەوتنیان بۆ گشت كارمەندان و ستایفی رۆژنامەی میدیا خواست و هیوا خواستیش بوون كە " ئەو بابەتانەی بڵاودەكرێنەوە بەشێوازێك بڵاوبكرێنەوە كاریگەری سڵبی بەدواوە نەبێتن و پێش بڵاوكردنەوەی بابەتەكان بەفلتەرێكدا بچێتن هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێ، چونكە میدیاكان رۆڵێكی بەرچاودەگێرن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی هاوسەنگیەكانی خێزانە و لەپێناو ئەوەی خێزانەكان لێك نەترازێن بەیەكگرتوویی بمێنن ".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌