رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   پیاوێکی کرستیان کە دانیشتووی شارۆچکەی بەرتلەیە باسی چیرۆکی رزگاربوونی لە دەستی چەکدارانی داعش دەکات, دەڵێت, ھەرچی پارەبوو لێیان سەندین, ئۆتۆمبێلەکەشم لەبەر کۆنی نەیان برد, وتیشی, ھەڕشەی گرتنی ڤاتیکان و سەربڕینی پاپایان کرد.

 

 

کمال شمعون رزگار بووەکە بە ئاژانسی ھەوالی پەیامنێری راگەیاند: دوو رۆژ پیش ئێستا لە گەرەکی موسڵی نوی دایکم پەیوەندی پێکردم کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئاگەدار کراوینەوەتەوە مالەکەمان جێبلین، پێیان راگەیاندبوو دەبێت برۆنە خانەی بە ساڵاچووان, لە خانووەکەم دایکم و خێزانم و خوشکم تێدا نیشتەجێ بوون، دایکیشم رەتیکردبۆوە و وتبووی چۆن بچینە خانەی بە ساڵاچوان من کوڕ و کچم ھەیە پێوەندیان پێوە دەکەم بۆ ئەوەی بێن بە شوێنمدا، دواتر دایکم پەیوەندی پێوە کردم چەکداراێکی داعش قسەی لەگەل کردم، وتی ئەگەر ھەر ئێستا نێیت بە دوایاندا، فرێی دەدەمە سەر شەقام، منیش وتم کاکە گیان من ناتوانم ئێستا بێم، کات ئێوارەیە با ئەمشەو لە ماڵی دراوسێیەکانم بخەون بۆ بەیانی من دێم بە شوێنیان، چەکدارەکە، وتی, ئەگەر بەیانی نێیت ئەوا لە شەقامدا دەبیت ژیان بە سەر بەرن، بۆیە منیش بڕیامدا لە رۆژی پاشتر زوو برۆمە شاری موسڵ بە دوای دایکم و خێزان و خوشکەکەم کە دووانیان نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە، بۆیە ناتوانن ھاتوچۆ بکەن، ئەوانم ھێنا بۆ شارۆچکەی بەرتلە لە رێگادا بازگەیەکی ئەو چەکدارانە کەوتە بەرۆکم وتی بۆ کوی دەچن، وتم ماڵمان لە قەزای بەرتلەیە دەچینەوە ماڵی خۆمان، وتی چیتان پێیە چەک و پارە وتمان ھیچمان لا نییە، وتی بڕۆن، ئێمەش رۆیشتین تا گەیشتینە گوندی خەزنە لە نزیک مزارگەی ئیمام رەزا کە پێش چەندج رۆژێک لە لایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرابوویەوە، بازگەیەک دانرابوو زیاتر لە ٢٠ چەکدار و ئوتومبێلی چەکداری تێدابوو, وتیان ناسنامەکانتان ئێمەش ناسنامەکانمان پێدان، وتی تۆ مەسیحی، وتم بەڵی، وتی دەبێت ھەر ئێستا موسلمالنبوونی خۆت رابگەیەنی و ئافرەت و پەکەوتووەکان با بڕۆن منیش وتم باشە ئایینی ئیسلام بە زۆر خەلکی غەیرە موسلمان دەکات بە موسلمان، وتم من باج دەدەم لە قورئاینی پیرۆزیش ئاماژە بەوە کراو کە ھەر کەسێک نەبێتە موسلمان دەبێت باج و خراج بدات من رازیم بە باجدان، ئێمە لەم قسەیەدا بووین کەسێکی گەورە لە چەکدارانی داعش ھات، وتی ئێمە لە سەر رێبازیکی رەوا ئیسلام و خەلافەتی ئیسلامی بڵاو دەکەینەوە و کەمینە ئاینەکانیش لە ناو دەبەین و بەرگیری لە قورئانی پیرۆزیش دەکەین، لە ئاییندەیەکی نزیکدا یەھودیەکان لە ناو دەبەین، بەرەو ڤاتیکان دەڕۆین و پاپای ڤاتیکانیش دەگرین سەری لە لاشەی جیا دەکەینەوە، بەڵام بە ھەڵویستێکی نەرم سەردەریان لەگەل ئێمە کرد لە ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار و ھەندێکیشان تەنیا تۆزیک ریشیان ھەبوو بە عیراقیش قسەیان دەکرد تەنیا ئەو سەرکردەیە نەبێت کە ھەرەشەی لە ڤاتیکان و پاپا دەکرد زەمانەکەی سعودی بوو، بە ھەر حاڵ رزگارمان بوو لە دەستیان و دواتر ئوتومبیلەکەم لێخوری رویشتین بە رێگا گەیشتینە چواریانی عەزاوی لە نزیک شاردێی باشیک کە بە گەورەترین بازگا لە رووی چەک و تەقەمەنی و ژمارەیەکی زۆری چەکداری لێبوون، لە بازگەی ئەو چەکدارانەی داعش پێداگیریان کرد کە دەبێت ھەر ببیتە موسڵمان و ئوتومێیلەکەش دەستی بەسەردا دەگرین کە سەیریان کرد ئوتومبێلەکەم خراپەو بە کەلکی ئەوان نایەت، وتی واز لە ئوتومبێلەکەی بێنن، وتیان پارەتان لایە منیش وتم بەڵی من ٤٠٠ ھەزارم لایە و دایکیشم ٨٠٠ ھەزاری لایە، بڕێک پارەشمان لە ناو دەرگای ئوتومبێل شاردبوویەوە، دوای پشکنینی ئوتومبیلەکەم ئەو پارەیان بینی، وتییان ئەوە چییە منیش وتم ئاگاداری ئەو پارەیە نیم، وتیان ئەو کەسە درۆی لەگەلمان کرد بە تەواوی ئوتومبیلەکەی بپشکنن، داوای پشکنینێکی زۆر ھیچ شتێکی تریان نەدۆزیەوە نە پارە و زێر ھەر پێداگیران کرد, دەبێت ببیتە موسلمان لە کوتاییدا وتم من باج و خەراج دەدەم رازی بوون وازیان لێھانم وتیان دەبێت لە ماڵەوە نەییتە دەروە بە ھیچ شێوەیەک ئەگینا دەتکوژین ئێمەش پەلەمان کرد تا خۆمان گەیاندە بازگاکانی ھێزەکانی پێشمەرگە کە زانیان ئێمە کرستیانین زۆر رێزیان لێگرتین و رێگەیان بە ئێمە دا بێنە ئەو ناوچانەی کە ئیستا لە ژێر کونترۆلی ھێزی پێشمەرگەیە ئێمەش راستەوخۆ چووین بۆ دێری مارمەتی لە بناری چیای مقلوبە کە ئیستا لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگە پاسەوانی دەکرێت.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌