رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن رێكخراوی تۆماركردنی ناسنامەی ئێرانی بڵاوی كردووه‌تەوە، لە ماوەی 9 مانگی ساڵی رابردوو 31 هەزار منداڵی كچی تەمەن ژێر 15 ساڵ هاوسەرگیرییان كردووە. بەپێی ئەو ئامارە زیاتر لە یەك لە سێی هاوسەرگیریی ئەو ماوەیە؛ كچانی تەمەن ژێر 19 ساڵن.

لەلایەن خۆیەوە رێكخراوی 'دادپەروەری بۆ ئێران) بڵاویكردەوە كە بە پێی ئامارەكانی فەرمی بە شێوەیەكی گشتی لە ماوەی 9 مانگی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 178 هەزار ئافرەت كە لەو ماوەیەدا هاوسەرگیرییان كردووە؛ تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 19 ساڵی دایە.

بەراوردی ئەم ئامارە لەگەڵ ئاماری سالێكی پێشتر ئەوە نیشان دەدات كە هاوسەرگیریی كچانی خوار تەمەنی 15 ساڵی لە ئێران زیادی كردووە .

بەپێی كۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیی مافەكانی منداڵ كە ئێرانیش ئیمزای كردووە؛ هەموو ئەو كەسانەی تەمەنیان نەگەیشتۆتە 18 ساڵ بە منداڵ هەژمار دەكرێن و هەروەها بەپێی ئەو یاسایەی نەتەوە یەنگرتووەكان ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە قەدەغەیە و پێشێڵكردنی مافەكانی مرۆڤە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌