رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   له‌كه‌مپی (باسرمه‌) كه‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستانه‌ وسه‌ربه‌شاری هه‌ولێره‌، مامۆستایه‌ك به‌ناوی (م ــ ئه‌) ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر كچێكی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان. هاوڵاتیانی كه‌مپه‌كه‌ش دوای ئاگاداربوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ ناره‌زایه‌تییه‌كی توندیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ نیشاندا .

ئاژانسی فراتنیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌كه‌مپی باسرمه‌ كه‌ كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستانه‌ و سه‌ر به‌شاری هه‌ولێره‌، له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی به‌ره‌چه‌له‌ك عه‌ره‌ب به‌ناوی (م ــ ئه‌) كه‌ وانه‌ی بیركاری له‌ پۆلی 4 ــ 5ی سه‌ره‌تای وتوه‌ته‌وه‌، ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌ سه‌ر كچه‌ خوێندكارێكی په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌، هاوڵاتیانی كه‌مپه‌كه‌ هه‌ڵوێستیان نیشانداوه‌ و  دوای ئه‌مه‌ش ده‌وترێت: مامۆستایه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ .

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌