رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  جێگری گه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رچاوه‌ی هێزی مرۆڤی له‌ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، ڕێژه‌ی بێکاری له‌ناو ده‌رچووانی زانکۆ له‌م پارێزگایه‌ی به‌ زیاتر له‌ ٥٠ له‌سه‌د ڕاگه‌یاند‌.

حسێن فیرووزی له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێکردنی قۆناغی پارێزگایی پانزده‌هه‌مین کێبه‌رکێیه‌کانی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ته‌کنیکی و پیشه‌یی وه‌رمه‌قانی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ فێرکارییه‌کانی ته‌کنیکی و پیشه‌سازیی بنه‌ما و بنچینه‌ی گه‌شه‌ له‌ وڵات دێته‌ ئه‌ژمار.وتیشی: سه‌ره‌ڕای به‌رفراوان بوونه‌وه‌ی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژی زانستی ئاکادمیک له‌ناو به‌ره‌ی گه‌نجان و خه‌ڵکدا به‌ گشتی، به‌ڵام ئاماری بێکاری له‌ ئێران هێشتا زۆره‌.ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ی بێکاری له‌ کوردستان نێزیک به‌ ٢٨ له‌سه‌د ڕاگه‌یێندراوه‌ به‌ڵام بێ گومان ئاماره‌ ورده‌کان زۆر زیاتر له‌مه‌یه‌. فیرووزی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ڕێژه‌ی بێکاری زیاتر له‌ ٥٠ له‌سه‌ده‌ له‌ناو ده‌رچوانی زانکۆ له‌ پارێزگای کورستان، وتی: داهاتی سه‌رانه‌ له‌ ئێران له‌چاو ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌ستپێکردووه‌ زۆر که‌متره‌. زیادیشی کرد: مام ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ بۆ هه‌ر تاکێکی کوردستانی له‌ ٥ ساڵی ڕابردوو نێزیک به‌ ٣ میلیۆن تمه‌ن بووه‌ و ئه‌م ڕێژه‌ ته‌نانه‌ت که‌متر له‌ نیوه‌ی مام ناوه‌ندی وڵاته‌ و نیشان ده‌دات که‌ له‌ بواری ئیش و له‌ بواری داهات دا پێویستمان به‌ په‌روه‌رده‌ی ته‌کنیکی و پیشه‌یی هه‌یه‌.

 

 

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌