رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   کۆردیناسیۆنی یه‌کێتی ستار له‌ راگه‌يه‌ندراوێكيدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بارودۆخی ئه‌و ئافره‌تان که‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان و ئابڵۆقه‌کان کۆچبه‌ر بوون زۆر خراپه‌ و له‌ کامپه‌کانی باشووری کوردستان ده‌ستدرێژيیان ده‌کرێته‌سه‌ر و داواده‌كات ئه‌و ئافره‌تانه‌ بۆ زێدى خۆيان  بگه‌ڕێنه‌وه‌ .

له‌ راگه‌يانداره‌وه‌كه‌ى کۆردیناسیۆنی یه‌کێتی ستار هاتووه‌:'' بارودۆخی شه‌ڕ و ئابڵۆقه‌کانی دژ به‌ هه‌رێمه‌ کوردییه‌کان ، رێگا له‌به‌رده‌م کۆچبه‌ری ده‌کاته‌وه‌ و رێژه‌یه‌کی زۆریش له‌مانه‌ ژن و منداڵن. له‌مانه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆر روویان له‌ باشوری کوردستان کردوه‌ و رێژه‌یه‌کی تریش روویان له‌ باکووری کوردستان و تورکیا کردوه‌. ده‌زانرێت که‌ سیاسه‌تی کۆچبه‌رکردن به‌ ئه‌نقه‌ست و سیسته‌ماتیک له‌لایه‌ن هێزه‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان و هێزه‌ شاراوه‌کان به‌رێوه‌ ده‌چێت. هاوکات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ئابلۆقه‌ی ئابووری و سیاسی به‌ هه‌موو شێوازێک له‌ دژی هه‌رێمه‌ کوردییه‌کان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن'' .

یه‌کێتی ستار له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت:'' به‌ پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که‌ رێکخستنی ژنانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌ سه‌دا (68) ی ژنانی کۆچبه‌ر له‌ کامپه‌کانی باشووری کوردستان رووبه‌روی ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه‌. له‌وێ رێژه‌ی خۆکوشتنی ژنانیش زیاتر بووه‌. هه‌روه‌ها پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری گه‌نجان به‌ کۆمه‌ڵ که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی باشووری کوردستانه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت. به‌م کارانه‌یان له‌ جیاتی ژن له‌ کاروباری سیاسیدا کار بکات، له‌ کاروباری جه‌سته‌یی و سێکسیدا  به‌ کار ده‌هێنرێن."

یه‌کێتی ستار له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد :" وه‌کو رێکخستنی یه‌کێتی ستار ئه‌و سیاسه‌ته‌ دوور له‌ نرخ و به‌ها و ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و بانگه‌وازی له‌ هه‌موو ژنانی کۆچبه‌ر ده‌که‌ین بۆ ماڵ و زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامدا ته‌نیا ژنان ده‌بنه‌ کاڵای سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵه‌کان  '' .

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌