رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   بە پێی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، لەماوەی ساڵی 1392ی هەتاوی ( 21ی ئاداری 2013 هەتا 21ی ئاداری 2014) رێژەی جیابوونەو و سیغە ( پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی کاتی) 6% و 33% بەرز بوونەتەوە و رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیش زیاترلە 4% دابەزیوە.

ئەحمەد توێسرکانی سەرۆکی رێکخراوی تۆمارکردنی بەڵگە و موڵکەکانی ئێران رۆژی سێشەممە 22ی نیسان، لە کۆنفرانسیکی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەو ئامارانە رایگەیاند کە دابەزینی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەکاتێکدایە کە دیاردەی سیغە (پێکهێنانی ژیانی هاوەبشی کاتی) لەو وڵاتەدا بە رانبه‌رساڵی پێشووتر 33% بەرزبووەتەوە.

توێسرکانی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، هەژاری و دەستێوردانی خێزانەکانی بە گرینگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی جیابوونەوە و دابەزینی رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەقەڵەم داوە، ئەمەش بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئیلنا”.

پێشتریش “مەحمود گوڵزاری” جێگری کاروباری لاوان لەوەزارەتی وەرزش و لاوان بە ماڵپەڕی فارسی وتبوو کە ” لە هەر 5 حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش 1 حاڵەتی ئاکامەکەی دەبێتە لێک‌جیابوونەوە و لە شارەگەورەکانیش ئەو رێژەیە لە هەر 3 حاڵەت 1 حاڵەت لەخۆ دەگرێت.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌