رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

هه‌ولێر 

پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێكی خێزاندار هەبووه‌

هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر كچێكە تەمەن 16 ساڵ بەناوی (ئیمان.ع.و) بە دەستی باوكی كوژرا،كە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێكی خێزاندار هەبوو.
رائد ژیلەمۆ عبدالقادر بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر گوتى ’كچەكە سێ رۆژبوو لە زیندان هاتبووە دەرەوە هێشتا كیشەكەی یەكلایی نەبووبووه‌وه‌، ئەو كچە پێشتر لە ماڵ هەڵاتبوو كێشەی لەگەڵ پیاوێك هەبوو، لە بنكەكانی پۆلیس دۆسیەی بۆ كرایەوە، لە پزیشكی دادوەری هەولێر پشكنین بۆ ئەوكچە كرا دەركەوت پەیوەندی نایاسایی هەبووە، لە ئیفادەكەیدا ناوی پیاوێكی هێناو گوتی پەیوەندیم لەگەڵی هەبووە، گوتویەتی ئەو پیاوە وای لێكردوم، بۆیە كچەكە رەوانەی خانەی داڵدەدانی ئافرەتان كراو پیاوەكەش دەستگیركرا’.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئەو كچە مانگ و نیوێك لە زیندان ماوه‌ته‌وه‌ مامی كچەكە هەوڵی ئازادكردنی داوه‌.
له‌مباره‌وه‌ رائید ژیلەمۆ دەڵێت ’دادوەر بە كەفالەتی یەك ملیۆن دینار ئەوكچەی ئازادكرد كە كچەكەش پارێزراو بێت’، هه‌روه‌ها گوتیشی ’ئەو پیاوە هەرچەندە سكاڵای لەسەر تۆمارنەكراوە، بەڵام سولحیشی لەگەڵ نەكرابوو،ئەو گوتبوی ئامادەم مارەی بكەم، بەڵام باوكی كچەكە رێگری لێكردبوو’.
دوای سئ رۆژ لە ئازادكردنی ئەو كچە، بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسی هەولێر، ئەوكچە لەلایەن باوكییەوە لە ناو جێگەی خەودا بە چەكی كلاشینكۆف 15 گوللەی لێداوە، پاشان بكوژ هەڵاتوە، بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەڵێت ’فەرمانی گرتنی باوكی دەرچووە، بەڵام لەگەڵ مامی كچەكە كەفالەتی كردووە، ئەویش دەگیرێت’.

باسنیوز

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌