رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 به‌گوێره‌ی‌ ئامارێكی‌ رێكخراوی‌ وادی‌ ئه‌ڵمانی‌، له‌ساڵی‌ 2003 تا 2010دا له‌ئیداره‌ی‌ گه‌رمیاندا 65%ی‌ كچان خه‌ته‌نه‌كراون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ساڵانی‌ 2012‌و 2013، له‌سنووری‌ گه‌رمیان هیچ دیارده‌یه‌كی‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌ مێینه‌ تۆمار نه‌كراوه‌، به‌وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌گه‌رمیان، یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ نه‌هێشتنی‌ دیارده‌كه بووه‌‌.

 

سه‌رپه‌رشتیاری‌ لقی‌ گه‌رمیانی‌ رێكخراوی‌ وادی‌ ئه‌ڵمانی‌(عاسی‌ فرود) رایگه‌یاند، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانیان له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و دو ساڵه‌دا له‌سنووری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئاماری‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌ مێینه‌ بون، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و دوو ساڵه‌دا هیچ حاڵه‌تێك تۆمارنه‌كراوه‌.

به‌پێی‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ له‌‌ كوردستان، ژماره‌ 8ی‌ ساڵی‌ 2011، له‌مادده‌ی‌ دوه‌م، خه‌ته‌نه‌كردنی‌ مێینه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌م‌و دوه‌م له‌ ماده‌ی‌ شه‌شه‌می‌ هه‌مان یاسا، بڕی‌ غه‌رامه‌‌و زیندانیكردن دانراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هانده‌ری‌ خه‌ته‌نكردنن‌و هاوكات كاری‌ خه‌ته‌نه‌كردنیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌مدا هاتوه‌، هه‌ر كه‌سێك هانی‌ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی‌ خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ مێینه‌یدا به‌ غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێت كه‌له‌  یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ‌‌و له‌ پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ‌.بڕگه‌ی‌ دوه‌میش تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ كرده‌وه‌ی‌ خه‌ته‌نه‌كردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و تێیدا هاتووه‌: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌ مێینه‌ی‌ ئه‌نجام بدات، یان به‌شداری‌ تێدا بكات، سزای‌ به‌ندكردنی‌ له‌ (6) مانگ كه‌متر نه‌بێت و‌ له‌ (2) ساڵیش زیاتر نه‌بێت ده‌یگرێته‌وه‌‌و غه‌رامه‌كه‌شی‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێ‌ كه‌ له‌ (2000000) دو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێـت‌و له‌ (5000000) پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به‌ یه‌كێك له‌و مادده‌یه‌ سزا ده‌درێت.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌