رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube


دیمانه‌: عه‌بدوڵڵا شكاك
   له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش و تێكچونی ره‌وشی ئه‌منی له‌ پاێزگای مووسل به‌گشتی و هندێك له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌تایبه‌تی وای كرد كه‌ هاولاتیێكی زۆر مال و حالی خۆیان به‌جێ بهێلن و به‌ره‌و‌ هه‌رێمی كوردستان كۆچ بكه‌ن ،سه‌ره‌ڕای هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمێ كوردستان هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ پێی توانای خۆی ده‌ستی هاوكاری بۆ برا ئاواره‌كان درێژكرد
نوژدارێكی تایبه‌تمه‌ندی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی كه‌ له‌ قه‌زای شێخان عیاده‌یه‌كی ئێوارانی هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ ڕێگای چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشه‌ ئاواره‌كان هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كات
له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت نوژدار فوئاد بۆ رۆژنامه‌ی میدیای گوتی:
من له‌سه‌ره‌تای هاتنی چه‌كدارانی داعش ه‌وه‌ بۆ پارێزگای مووسل و ده‌ربه‌ده‌ر بوونی هاولاتیه‌كی زۆر له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش، من وه‌ك نوژدارێك له‌وانه‌یه‌ من زانیاری و توانای ئه‌وه‌م نه‌بێت بچمه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه‌ و بتوانم خزمه‌تێكی گه‌وره‌تر بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ بیرم كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانی ئاواره‌ له‌لای خۆمه‌وه‌ بتوانم خزمه‌تێكی بچوك به‌ ئاواره‌كان بگه‌یێنم چونكه‌ ئه‌وان له‌ له‌سه‌ر مال و حالی خۆیان ته‌نها به‌ جل و به‌رگه‌وه‌ ئاواره‌بوونه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌یان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت كه‌ نه‌خۆش بن چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن
هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا فوئاد ده‌لێت: له‌به‌ر ئاواره‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌زانن كه‌ من به‌ خۆبه‌خشی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌م رۆژانه‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ سه‌ردانم ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌نه‌ كه‌ ئاواره‌نه‌ و به‌ خۆبه‌خشی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌م و له‌ حه‌فته‌یێك 2 نه‌خۆشیش نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌یان بۆ ئه‌نجام دده‌م و ئه‌و نه‌خۆشه‌ ئاوارانه‌ی كه‌ سه‌ردانم ده‌كه‌ن له‌ سه‌دا 90 ی ئاواره‌ی شنگال و باشیك و ده‌ورو به‌ریه‌
فوئاد ئاشكراشی ده‌كات : كه‌ تا ئاواره‌كان ببمێنن ئه‌و به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كات و داواش له‌ هه‌موو نوژداره‌كان ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌كه‌و له‌لای خۆیه‌وه‌ رۆژانه‌ چه‌ندنه‌خۆشێكی ئاواره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركێكی نیشتیمانی و مرۆڤایه‌تیه‌
هێژای گوتنیه‌تی ناوبراو ناوی ته‌واوی "فوئاد خودیده‌ قاسم " ه‌ و تایبه‌ته‌ندی نه‌شته‌رگه‌ری گشتیه‌ وماوه‌ی 14ساله‌ عیاده‌ی له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان كردۆته‌وه‌ و به‌ به‌راورد رۆژنه‌ نزیكه‌ی 65 نه‌خۆش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن سه‌ردانی عیاده‌كه‌ی ده‌كه‌ن

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌