له‌دیمانه‌یه‌كی بڵاونه‌كراوه‌ی هونه‌رمه‌ند(ته‌ها حاجی) به‌رله‌مردنی مژده ده‌داته خوێنه‌رانی میدیا
هه‌ڤپه‌یڤین: تاهیر كرمانج
پێش كۆچی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش خوالێخۆشبوو(ته‌ها حاجی) ماوه‌یه‌كی زۆربوو به نیاز بووم گفتوگۆیه‌كی هونه‌ری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی لاو كاك(ته‌ها حاجی) بكه‌م، هه‌ر چه‌ند جارێ ده‌مدیت ڕێك نه‌ده‌كه‌وت تابه‌م دواییه پێم گوت: "ده‌ڵێی حه‌ز ناكه‌یت چاوپێكه‌وتن بكه‌یت". وتی: "زۆر حه‌زده‌كه‌م به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تۆ ئێمه ته‌مه‌نێكه براده‌رین گه‌ر راستت ده‌وێت من ترساوم لهڕۆژنامهكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كه‌من ده‌یكه‌م ده‌یشێوێنن". منیش به‌ڵێنم پێدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری نه‌كه‌م و وه‌ك خۆی بڵاوی بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی میدیاشی لێی بێبه‌ش نه‌بن، هونه‌رمه‌ند ته‌ها حاجی 31/1/2015 له‌كاتی تۆماركردنی سرودێكه سه‌كته‌ی دڵ لێیدا و گیانی پاكی به خاكی كوردستان سپارد.
میدیا: خۆت به خوێنه‌رانی رۆرژنامهكهمان بناسێنه؟
ته‌ها حاجی: ناوی ته‌واوم (ته‌ها حاجی حوسین شێخ)ه. له ساڵی (1966) له شاری هه‌ولێر چاوم به ژیان هه‌ڵێناوه.
میدیا: له چ تیره و هۆزێكی؟
ته‌ها حاجی: من له هۆزی (جاف)م به‌س هه‌موو ژیانم له هه‌ولێر بردۆته سه‌ر و خۆم به هه‌ولێری ده‌زانم.
میدیا: كه‌ی خۆت له نێو كۆڕی هونه‌ر دۆزییه‌وه؟
ته‌ها حاجی: من له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست و زه‌حمه‌تكێش چاوم كردۆته‌وه، ده‌توانم بڵێم له‌سه‌ره‌تایی منداڵیمه‌وه من گۆرانی ده‌ڵێم.
میدیا: له بنه‌ماڵه‌كه‌تان كێ به‌هانده‌ری خۆت ده‌زانی؟
ته‌ها حاجی: له‌راستیدا له‌و كاته‌ی خۆم ناسیووه گوێم له ده‌نگ و شیعری ( خه‌لیل حاجی) برام بووه، ده‌توانم بڵێم هه‌ر كاكم خه‌لیلیش زۆر هاوكاری كردم، له هۆنراوه و ئاواز ده‌توانم بڵێم من خۆم به گوناحبار ده‌زانم به‌رامبه‌ر به خه‌لیلی برام چونكه كه من ده‌ستم به گۆرانی كرد، زۆربه داخه‌وه كاكم خه‌لیل بۆ پێگه‌یاندنی من وازی له گۆرانی هێنا هه‌ر خه‌ریكی كاره‌كانی من بوو.
میدیا: كه‌ی وه‌ك گۆرانیبێژ ناسرای؟
ته‌ها حاجی: من له منداڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم به‌س گۆانییهكانم وانه بوون، ده‌توانم بڵێم من له ساڵی 1988 چاك ناسرام، پێشتر ته‌نها له ماڵان گۆرانیم ده‌گووت یان سه‌یرانگاكان له‌گه‌ڵ براده‌ران، یان دانیشتنێكی تایبه‌تی ژن گواستنه‌وه‌و ئه‌و جۆره شته، به‌ڵام دوای ئه‌وه ساڵه لهنێودونیای هونه‌ر خۆم دۆزییه‌وه‌و گۆرانییه‌كانم پێشكه‌ش بهگوێكرهكانم كرد.
میدیا: یه‌كه‌م به‌رهه‌م و گۆرانیت كه‌ی تۆمار كرد؟
ته‌ها حاجی: پرسیارێكی جوانه یه‌كه‌م به‌رهه‌مم له‌ساڵی 1988 تۆماركرد، كه شریتێك بوو به‌ناوی ( سه‌لما سه‌لما)كه سه‌رجه‌م هۆنراوه‌كانی هی كاكم(خه‌لیل) بوو ئاوازه‌كانیش توركی بوون من راست ده‌ڵێم و خه‌ڵك چه‌واشه ناكه‌م، بڵێم ئاوازی خۆمه.
میدیا: دوای ئه‌و به‌رهه‌مه چی دیكه‌ت تۆمار كرد؟
ته‌ها حاجی: شریتێكم تۆمار كرد و بڵاوم كردووه، زۆر دڵم پێ خۆش بوو، له‌هه‌مان كاتدا زۆر خۆم ماندوو كرد تا شریتهكهم تۆماركرد.
میدیا: ئه‌ی كلیپت بۆ هیچ له گۆرانییه‌كانت نه‌كردووه؟
ته‌ها حاجی: چۆن نهم كردووه نزیكه‌ی (8) كلیپم كردووه‌و زۆربه‌ی كلیپه‌كانم له‌لایه‌ن گویگرانهوه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بوون.
میدیا: چ به‌رهه‌می دیكه‌ت له‌به‌رده‌ستدایه و به‌نیازیت كلیپی بكه‌یت؟
ته‌ها حاجی: به‌رهه‌مم زۆره بۆ كلیپكردن و هه‌مووی ئاماده‌ن، به‌ڵام كاكه گیان ئه‌مڕۆ كێ ده‌توانێ گۆرانی كلیپ بكات، خۆ كه‌س هاوكاریت ناكات، ئه‌وه‌ی كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌یبینی به‌شی هه‌ره‌زۆری له‌سه‌ر گیرفانی خۆی كراوه.
میدیا: وه‌ك بزانم خه‌ریكی سرودێكی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار ده‌كه‌ێ؟
ته‌ها حاجی: زۆر زۆر راسته به‌نیازم له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دادێ سروودێك بۆ برا پیشمهرگهكانم تۆمار بكه‌م.
میدیا: پێشان به‌رهه‌متان زۆر بوو بۆ ئیستا بهرههكانتان كه‌من و زۆر بهدیارناكهون؟
ته‌ها حاجی: گۆرانی له‌گه‌ڵ حه‌زی خه‌ڵكه، ئه‌مڕۆ له‌م شه‌ڕ و شۆره‌ی له‌گه‌ڵ داعش كێ گوێ له گۆرانی ده‌گرێت و خه‌ڵك دلته‌نگ و خه‌مباربووه.
میدیا: به‌رهه‌می دوو قۆڵیت زۆره له كامیان رازیت؟
ته‌ها حاجی: ئه‌مانه به‌رهه‌م نین، دواتر دووقۆڵیش نین ئه‌مانه رێك كه‌وتبووه، من له شوێنێ ده‌عوه‌ت كراوم برایه‌كی تری گۆرانیبێژ خاوه‌ن ماڵه‌كه بووه كه‌چی دواتر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
میدیا: چی ترت ماوه به خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان بڵێی؟
ته‌ها حاجی: له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی (میدیا) له رێی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه مژده ده‌ده‌م به سه‌رجه‌م هه‌وادارانم و برا پێشمه‌رگه‌كانمان له‌به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه له‌م زوانه سرودی (پێشمه‌رگه) بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌و به‌م سروده پاڵپشتی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.