رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  میدیا - هەولێر

 وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لەیادی 68 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بە سەرۆكایەتی پێشەوا قازی محەممەد، وێڕای پیرۆزبایی ئەم رۆژە نەتەوەییە، داوا دەكات حزب و لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەم رۆژە بەرەی رۆژهەڵاتی كوردستان رابگەیەنن و رۆژی راگەیاندنی كۆمار بكرێتە پشوو وەكو جەژنێكی نەتەوەیی بەشێوەی فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

 

لـــــەمیانەی چـــــاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی شاخەوان خالید وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKكە كەناڵی KomarTV لە ساڵڕۆژی راگەیاندنی كۆماری كوردستان لە رۆژی 25/1/2014 لەگەڵیدا سازیدابوو، بەشێوەیەكی فراوان قسەی لەسەر هۆكارەكانی راگەیاندنی ئەو كۆمارەو هۆكاری لەباربردنی و ئەو وانەو پەندانەی لە هزری پێشەوا قازی هەبوون كە وایكرد بیری سەربەخۆیی لای چەكەرە بكات و كۆماری كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان رابگەیەنێ. هەروەها لەچاوپێكەوتنەكەدا باسی لەوەش كرد، كۆماری كوردستان لە 22/1/1946 دامەزراو لە 17/12/1946 لەناوبردرا، تەمەنی ئەگەرچی كورت بوو، بەڵام پەیام و ماناو گیان و هەستە ناسیۆنالیزمەكەی هێندە گەورەبوو تا كورد مابێ ئەو كۆمارە چرایەكی رووناكە لە مێژوودا، ئەم كۆمارە موڵكی تاكە كەسێك و حزبێك نییە، بەڵكو هی هەموو كوردە لەهەموو بەشەكانی كوردستان.

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKئەوەشی دووپات كردەوە كە ئێران لە 31/3/1947 لە گۆڕەپانی چوارچرا، پێشەوا قازی و هاوەڵەكانی لەسێدارەدا، وایزانی چراكانی كوژاندەوە، نەیزانی بە لەسێدارەدانیان چراكانی هەڵكردو رێی خەباتی نەوەكانیانی رووناك كردەوە. گوتیشی: 68ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو كۆمارە تێپەڕبوو، بەڵام سوودمان لەناواخن و بەرنامە نەتەوەییەكەی پێشەوا قازی و كۆماری كوردستان وەرنەگرتووە، لەسەر كۆماری كوردستان دەبوا سەدان كۆنفڕانس و پەرتووكی لەسەر بكرابایەو لەمەنهەجی خوێندن لەهەموو روویێكەوە سوودی لێوەربگيرابایە. هەروەها باسی لە رۆڵی خوالێخۆشبوو مستەفا بارزانی كرد كە وەكو ژەنەڕاڵی كۆمار بە 1200 پێشمەرگەی ئازاو قارەمان بەشداری كردو لەكۆتاییش پێشەوا ئاڵای كوردستانى دایە بارزانی تا ئەویش درێژەپێدەری خەبات و تێكۆشان بێت لەپێناو گەلی كوردستان.

هەر لەمیانەی دیدارە تایبەتەكەدا وتەبێژی مەكتەبی سیاسی YNDK باسی لە هۆكارەكانی رووخانی كۆماری كوردستانی كرد، هۆكارە ناوخۆییەكانى وەك هەڵگەڕانەوەی هەندێ لە ئاغا و خێلەكان لە كۆماری كوردستانی خستەڕوو، سەبارەت بە هۆكارە ئەقلیمی و نێودەوڵەتییەكانیش گوتی: دەسەڵاتی پاشایەتی ئێران هەموو هەوڵێكی خستەگەڕ بۆ لەباربردنی كۆمار و هۆكاری نێودەوڵەتیش بووە هۆی بەرژەوەندی زلهێزانی ئەو سەردەمە بۆ نەوتی قەزوینی ئێران، بۆیە سۆڤیەت پاڵپشتییە كەمەكەی لەسەر كۆماری كوردستان نەهێشت و ئەمەو هۆكارگەلێكی دیكە، هەموویان پێكەوە بوونە هۆی رووخانی كۆمار و دەستگیركردنی پێشەواو هاوەڵەكانی و پاشان لەسێدارەدانیان، پێشەوا بەهۆی هەڵوێستەكانی لەهۆڵی دادگادا، دادگایی حوكمڕانی ئەوسای ئێرانی كرد، بەوەی مافی كوردی زەوت كردووەو كورد بۆ ئازادی و مافەكانی خەبات دەكات و چاونەترسانە رووبەڕووی لەسێدارەدان بۆوە، تەنانەت لە رۆژی لەسێدارەدانی رازی نەبوو چاوەكانی ببەستنەوە، وتی: با هەر چاوم لە گەلەكەم و خاكەكه‌م بێت.

شاخەوان خالید لەسەر یادكردنەوەی ئەم رۆژە بۆ كەناڵەكە و بینەرانی ئەوەی خستەڕوو هەموو ساڵێك تەنیا لەم رۆژە یادی كۆمار دەكرێتەوە، بەپێویستیشی زانی فەلسەفەی فیكری پێشەواو پڕەنسیپەكانی كە كۆماری لەسەر بیناكراوە، لە مەنهەجەكانی خوێندنی خوێندگه‌كان بخوێندرێ، تاوەكو بۆ خەباتی داهاتوومان سوودی لێوەربگرین، هەروەها بەپێویستی زانی پارت و لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پەند لە هزری پێشەوا لە رووی كاركردنی بۆ یەكڕیزی و پێكەوەژیانی هەمووان وەربگرن، لەم رۆژە بەرەی رۆهەڵاتی كوردستان رابگەیەنن، لەبەر ئەوەی گۆڕانگارییەكانی ناوچەكە ئێرانیش دەگرێتەوە، تاوەكو سوود لەدەرفەتەكان وەربگرین و ئەم بەشەی وڵاتیش ئازاد بن. 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌