رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  میدیا: هه‌ڤیڤین

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر (د. رۆزە عەبدوڵڵا) لە دیدارێكیدا لەگەڵ میدیا تیشكدەخاتە سەر كار و چالاكییەكانیان و باسی ئەوە دەكات كە لە وۆركشۆپێكی دووڕۆژە و هەمە لایەندا باشتركردنی بارودۆخی خاوەن پێداویستی تایبەتیان تاوتوێ كردووە.

 

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر (د.رۆزە عەبدوڵڵا) لەئاخافتنێكیدا بۆ میدیا باسی ئەوە دەكات كە لەهەموو پارێزگاكانی كوردستان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەیە، لە پارێزگای هەولێریش بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و مووچەی خێزان و خاوەن پێداویستی تایبەت لەخۆدەگرێت، گوتیشی "لەوەتەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەیە، جەوهەری ئیشكردنی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە لای خەڵك روونە و كاری زۆریان بۆ چەسپاندنی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەت كردووە، بەڵام دیارە ئەو یاسایە بەتەواوی خزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەتی نەكردووە، چونكە كۆمەڵێ كەموكوڕی تێدایە، لەوانە یاسایەكی گشتگیر نەبووە كە تەواوی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان بگرێتەوە، ئەمساڵ لە رۆژی جیهانی كەمئەندامان گردبوونەوەیەكیان كرد لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و داوایان كرد كە ئەو یاسایە هەموار بكرێتەوە، بۆ ئەوەی زیادە مووچە و خزمەتگوزارییەكانیان قسەی زیاتری لەسەر بكرێت"

د. رۆزە ئەوەشی خستەڕوو كە لە هەفتەی رابردوو وۆرك شۆپێكی بەرفراوانی دوو رۆژەیان لە ژێر ناوی (باشتركردنی رەوشی خاوەن پێداویستی تایبەت) لەسەر ئاستی كوردستان بەڕێوەبردووە. كە تێیدا بانگهێشتی كەسانی پسپۆڕ و پەرلەمانتاران لە لیستی جیاواز و نوێنەری وەزارەتی دارایی و نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی تەندروستییان كردووە، لەو دووڕۆژەی وۆرك شۆپەكە قسەیان لەسەر پێداچوونەوەی هەموو ئەو یاسایانە كردووە كە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لێی رازی نین، گوتیشی "وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی سێ كۆڵەگەی سەرەكین بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی خاوەن پێداویستی تایبەت، نوێنەری وەزارەتی تەندروستیمان بۆ ئەوە بانگهێشت كرد، كە لە رووی تەندروستی و ستانداردی جیهانی پێوه‌رێكمان بداتێ كە شموولی خاوەن پێداویستی تایبەت بكات، بۆ ئەوەی مووچەیەكی پێ بدرێت، هەروەها لە رووی زانستیەوە چەندین جۆرە نەخۆشیمان هەیە، وەك تەلاسیما و كۆمەڵێ جۆری نەخۆشی دیكە كە بە شێوەی زانستی رێژەكەی دەستنیشان بكرێت، چونكە زۆر جار گلەیی ئەوە هەبووە كە خێزانێك كەسی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبووە، بەڵام لێژنەی تایبەت رەتیكردووەتەوە كە مووچەی پێ بدرێت، تەخسیسی بودجە بۆ چارەسەری كێشەكانی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت خرایە بەردەم وەزارەتی دارایی، بەگشتی لەو وۆرك شۆپە كۆمەڵێك بیر و رای زانستی و كاریگەرمان خستەبەر باس و ئێستا خەریكین راپۆرتێك ئامادە دەكەین، واژووەكانی ئەو لایەنانەی لەوێ ئامادە بوون كۆدەكەینەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار و سەرووی خۆمانی دەنێرین، ئێستا لەهەولێر زیاتر لە 31 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، ئەم ژمارەیە بەرز و نزمی دەبێت، چونكە هەیە چاكتر دەبێت، یاخود دەمرێت، بەشێكیش منداڵن و تازە دەستنیشان دەكرێن كە خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەڵام لە سیستەمی دیاریكردنی مووچە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كێشەمان هەیە، چونكە دوو جۆر مووچەمان هەیە، ئەو كەسەی خاوەن پێداویستی تایبەت بی و فەرمانبەر بێت، تەنیا 100 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەر فەرمانبەریش نەبێت 150هەزار دینار وەردەگرێت، ئامانجمان لەو وۆرك شۆپە ئەوەش بوو كە بەپێی كەمئەندامی مووچەیان پێ بدرێت، واتە ئەو كەسەی ئەندامێكی جەستەی لەدەست داوە، مووچەی جیابێت لەگەڵ كەسێك باری تەندروستی باشترە".

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، جەختی لەوەش كردەوە كە لە وۆرك شۆپەكەیاندا نوێنەری دەستەی وەبەرهێنانیان بانگهێشت كردووە و ئاگاداریان كردۆتەوە كە لە ماددەی 14 ژمارە دووی یاساكە باسی سزادانی خاوەن پڕۆژەكان دەكات، بەوەی كە ئەگەر خاوەن پڕۆژەكان لە پڕۆژەكەیان رەچاوی خاوەن پێداویستی تایبەت نەكەن، بە بڕی 5ملیۆن دینار سزا دەدرێن، ئەوە زۆر كەمە و ئێمە داوامان كرد بڕی پارەی سزاكە زۆر زیاتر بكەن، داوامان كرد هەر پڕۆژەیەك كرا، رەچاوی خاوەن پێداویستی تایبەت بكرێ و لە گرێبەست لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكەدا بۆ جێبەجێكردنی واژووی وەربگرن، دەستەی وەبەرهێنانیش زۆریان پێ باش بوو، بڕیاریان دا لەمەو پاش جێبەجێی بكەن".

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌