رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  هەڤپەیڤین – عومەر ئاوارە

  ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای ڕۆژ لە كەركووك (لەنجە جەباری)، لەم هەڤپەیڤینەیدا لەگەڵ (میدیا) هێما بۆ ئەوە دەكات كە ئافرەتی میدیاكار بەتایبەتی لە كاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوەكان كەمتر دەردەكەون، سه‌رنجەكانی خۆیشی لە بارەی ڕاگەیاندن و كاری ڕۆژنامەنووسی لە پارێزگای كەركووك و چەندین تەوەری دیكە دەخاتەڕوو.

میدیا: راگەیاندن لە كه‌ركووك بەشێوەیه‌كی گشتی رووی لە كزبوون كردووە، هۆكاری ئەوه‌ زیاتر بۆچی دەگەڕێتەوە؟
لەنجە جەباری: من لەو بڕوایە نیم كە راگەیاندن له‌ كه‌ركووك رووی لە كزی كردبێت، بەڵام جواروجوری نەتەوەكان و بۆچوونی زۆر جیاوازی سیاسییەكان لە كه‌ركووك و ململانێی توند كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی میدیاكاران داناوه‌. هه‌روه‌ها راگەیاندن لە كه‌ركووك و دەورودەریش زیاتر به‌ ئاراسته‌ی رێنمایی سیاسییەكان كار ده‌كات، بۆیە هەرچەنده‌ توانای راگەیاندنەكان زۆر بێت، بەڵام دەرفەتیان بۆ كاری بێلایه‌نانه‌ كەمە.
میدیا: بۆچی لەبواری میدیادا ئافره‌تان كەمتر لەكه‌ركووك دەردەكەون؟
لەنجە جەباری: نه‌ك له‌ كه‌ركووك به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ش كه‌ بەردەوام ئافرەت ده‌بێتە قوربانی و فاكتەری سروشتی و پێوەرە كۆمەڵایه‌تییەكان باڵ دەكێشێ بەسەر سەرجەم نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌دا ئافره‌تان ناتوانن ئازادانه‌ چالاكی بكه‌ن، ئافرەت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی وادا كەمترین توانای دەبێ‌ لە كاركردنی لەبواری راگەیاندن، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەگشتی و تەنانەت لە وڵاتەكانی دراوسێكانیشدا ئافره‌تی میدیاكار ژماره‌یان كه‌مه‌.
میدیا: كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئافره‌تی میدیاكار جگه‌ له‌ نه‌ریت چی دیكه‌ن و خۆت چۆن له‌و بوارانه‌دا كارت كردووه؟‌
لەنجە جەباری: من وەكو راگایاندنكارێ‌ تەنها لەو بوارانه‌دا كار دەكەم و دەنووسم، كه‌ دوورن لە حزب و ململانێی توندوتیژ، بۆ ئەوەی نە بۆ خۆم و نە بۆ خێزانەكەم كێشەو گرفت دروست نەكەم. سەرەڕای ئەوەش من ئازاد نیم لە دەرەوەی ماڵ وەكو پیاو كه‌ بتوانم سەبارەت بە زۆر شتی هه‌ستیار چالاكی بكه‌م. ئه‌وانه‌ش بەهێزترین فاكته‌ری دابەزینی ئاستی قەڵەمی ئافرەتانە و ناچاری كردوون شوێنێكی ئارام لە جیهانی رۆژنامە و راگەیاندن بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە سەرچاوەی هەڕه‌شە بۆ خۆیان و خێزانەكانیان، چونكە زیاتر ئافرەته‌ كه‌ رووبەڕووی رفاندن و دەستدرێژی دەبێتەوە و تۆمه‌تی نامووس و شەرفیان بۆ دروست ده‌كرێ، هەروەها فاكتەرێكی دیكه‌ هەیە كه‌ هیچی لە فاكته‌ركانی دی كەمتر نییە، ئەویش رۆڵ و گرنگی ئافرەته‌ لەماڵدا، چونكە پیاو دەتوانێ‌ كاتێكی زۆر لە دەرەوەی ماڵ بمێنێتەوە، بێ‌ ئەوەی كاریگەری لەسەر منداڵ هەبێ‌ لە رووی بایەخدان و پەروەردە كردنی، بەڵام ئافرەت پابەندو وابەستەیە لەم رووەوە.
میدیا: تاچەند كەناڵەكانی راگەیاندن لە كه‌ركووك بایەخیان بە رەوشی ئافره‌ت داوە؟
لەنجە جەباری: به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی من چالاكوانێكم لە بواری راگه‌یاندن و فەرمانبەرم لە دەزگای رۆژ بۆ پێگەیاندنی ئافره‌ت، ئەگەر باسی رۆڵی كەناڵی راگەیاندنكان بكەین بۆ تیشك خستنە سەر نەهامەتییەكانی ئافرەت بەشێوەیكی گشتی، ئه‌وا زور كەمن بەراورد بە بایەخدانی كەناڵەكان بە كێشە سیاسی و حزبی و ئەمنییه‌كان، واته‌ زیاتر كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ناو سیاسه‌تدا ون بوون و كه‌متر نه‌هامه‌تییه‌كانی ئافرت و چاره‌سه‌ركردنی ده‌خرێته‌ به‌رباس‌.
میدیا: له‌ كه‌ركووك ئافره‌تی میدیاكار له‌كاتی رووماڵكردنی رووداوێك، ئایا لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە وەكو رۆژنامەنووسانی هاوڕەگەزی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، یان ئاسانكاری زیاترتان بۆ ده‌كه‌ن؟
لەنجە جەباری: بەڕاستی لایەنە ئەمنيیەكانی كه‌ركووك زوور هاوكارن لەو رووەوە، بەڵام ئافرەتی راگەیاندنكار كەمتر كاری رۆماڵكردنی ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كات كە تایبەتن‌ بە دەزگا ئەمنییەكانەوە، چونكە روانگەی كۆمەڵگه‌ بۆ ئافرەتی راگەیاندنكار هێشتا لە قۆناغی دواكەوتوودایە، هەر بۆیە ئافرەت لەترسی تانەو توانج خوی لەزۆر شت به‌دوور دەگرێ‌.
میدیا: ئایا میدیا دەتوانێت بیبێتە لایەنێك بۆچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی كه‌ركووك؟
لەنجە جەباری: راگەیاندن لەكه‌ركووك نەیتوانیوە رۆڵی خۆی بەجوانی ببینێ‌، بۆیه‌ نەك نه‌بۆتە لایەنێك بۆچارەسەركردنی كێشەكان، بەڵكو بۆتە بەشێكش له‌ ئاڵۆزكردنی كێشەكانی كه‌ركووك.
میدیا: سیاسەت و راگەیاندن كامیان بۆ ئافرەت باشترە و بۆچی؟
لەنجە جەباری: بەڕای من سیاسەت باشترە بۆ ئافرەت، بۆ ئه‌وه‌ش پشت دەبەستم بەوه‌ی كه‌ وەكو خوێندكاری كۆلێژی زانستە رامیارییەكان سه‌رنجی ئه‌وه‌م داوه‌ كه‌ ئافره‌تی سیاسه‌توان پێگه‌ی به‌هێزتری هه‌یه‌، به‌ڵام سەرجەم بابەتە نێگەتیڤەكان دەبنە لەمپەر لەبەردەم ئافرەتانی میدیاكار، كه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئافرەتی سیاستمدار وا نییه‌، چونكە دەتوانن بە هێزی پۆستە سیاسییەكه‌یان لەزۆر گێچه‌ڵی كۆمەڵگه‌ دوور بن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌