کارل هاینز رۆمه‌نیگه به‌ڕێوبه‌ری یانه‌ی بایه‌رن میونشن هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی باستیان شڤانشتایگه‌ری بۆ ریزه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد راگه‌یاند.
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هه‌بوو بۆ ئۆڵد ترافۆرد و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش‌دا پڕوپاگنده‌کان زیاتر ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند. تاوه‌کو له پرێس کۆنفرانسێکدا رۆمه‌نیگه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی بایه‌رن هه‌واڵه‌که‌ی راگه‌یاند و وتی “له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد رێککه‌وتووین له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی باستیان. هه‌وڵماندا بڕوای پێبهێنین که له یانه‌که‌ماندا بمێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌و که‌سێکی زۆر هه‌ستیاره و ئێمه‌ش رێزی بڕیارهکهیمان گرت. ئه‌و راشکاوانه به منی وت ده‌یه‌وێت ئه‌زموونێکی تازه تاقیبکاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مانچسته‌ر هه‌ڵبژاردووه”.
ئه‌ڵمانیه ٣٠ ساڵه‌که له ٢٠٠٢ وه یاری بۆ بایه‌رن ده‌کات و له‌وماوه‌یه‌دا ٥٣٦ یاری ئه‌نجامداوه. هه‌رچه‌نده هێشتا نرخی گواستنه‌وه‌که‌ی دیارنیه به‌ڵام مانچسته‌ر موچه‌یه‌کی ساڵانی ٢,٧ ملیۆن پاوه‌ندی پێشکه‌شکردووه.
ناوبراو ده‌بێته دووهه‌م گرێبه‌ستی هاوینه له‌دوای مه‌مفیس دیپای و ماتیۆ دارمیانی ئیتاڵیش له کۆتا ساته‌کانی گواستنهوهیدایه بۆ ئه‌و یانه‌یه.
س: یاریگا