رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 
لویس ئینریكی ڕاهێنەری بەرشلۆنەی پاڵەوانی خول و جامی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ ڕەتیدەكاتەوە بە شێوازی خواستن ڕێگەی ڕۆیشتن بە ئاردا تۆرانی توركی و یاریزانی نوێی یانەكەی بدات.
 
ئەم لێدوانەی ئینریكی لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە ڕاهێنەری بلاوگرانە بە شێوازی خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ دەستبەرداری تۆران دەبێت.
 
لەو بارەیەوە دەڵێت" هەرچەندە تا مانگی یەكی ساڵی داهاتوو 2016 ناتوانێت بەهۆی ئەو سزایەی لەلایەن فیفاوە بەسەرماندا سەپێنراوە ناتوانێت یاری بكات، بەڵام  ئەو یاریزانە بۆ یانەكەمان گرنگە و هیچ پلانێكی لەو جۆرەم نییە ، بەڵكو ئەوە تەنها پروپاگەندەی ڕۆژنامەكانە و هیچی تر.
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە یانەی بەرشلۆنە بۆندێكی بۆ ماوەی پێنج وەرز و بەبڕی 34 ملیۆن یۆرۆ هاوشان لەگەڵ حەوت ملیۆن زیادە لەكاتی بەدەستهێنانی نازناوەكاندا لەگەڵ تۆرانی تەمەن 28 ساڵدا ئیمزاكرد. 
س: خەڵك – ئەحمەد حەمە سدیق

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌