رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – وه‌رزش

 دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و ئاسیا بڕیاری ئەنجامدانی یارییەکانی یانەی ھەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دا.

 

 

دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر چەند رێچکەی یاسایی خۆی گرتە بەر بەمەبەستی گەرانەوەی یارییەکان بۆ شاری ھەولێر ئەوەیش بە ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک، دوای ئەوەی ھەنگاوی یەکەمی یانەی ھەولێر ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئەویش بەرزکردنەوەی نووسراوەکە بۆ یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و ئاسیا پاش نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک لەم ھەنگاوە، دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر بڕیاری دا ھەنگاوی دووەم ئەنجام بدات ئەویش چاوپێکەوتنی شاندی یانەی ھەولێر بەسەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا شێخ سەلمان بن ئیبراھیم ئال خەلیفە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی.

وا بڕیارە رۆژی شەممە شاندی یانەی ھەولێر، کە پێکھاتووە لە د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە و عەبدولخالق مەسعود جێگری سەرۆکی یانە بەرەو وڵاتی بەحرێن بەرێبکەون بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا.

لەم سەردانەدا شاندی یانەی ھەولێر بەڵێنامەی پارێزگای ھەولێر و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بەسەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەکەن، کە شاری ھەولێر ئارامە و لە ئامادە باشیدایە بۆ پێشوازیکردن لە ھەر پاڵەوانێتیک و ھەروەھا نووسراوێکی تر ئاراستەی یەکێتیەکە دەکەن، کە تیاییدا باس لە ئەنجامدانی چەندین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا دەکەن، کە لە شاری ھەولێر کراوە وەکو یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا ساڵی ٢٠١٢ و یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان و یارییەکانی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانی و ئۆڵۆمپیادی لەندەن و چەندین یاری نێودەوڵەتی تر.وا چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا چەند کارێکی باش بۆ گەرانەوەی یارییەکان ئەنجام بدرێت.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌