رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا ـ ئاژانسه‌كان

هه‌رچه‌نده‌ هێشتا هه‌وادارانی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ ناوبژیوانی‌ یاری‌ نێوان ریاڵ و بلباو ده‌گرن به‌وه‌ی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌ كارتی‌ سور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگا، به‌ڵام لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئیسپانیا له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ رۆناڵدۆی‌ بۆ سێ یاری‌ داهاتوی‌ یانه‌كه‌ له‌خولی‌ لالیگا راگرت و به‌ (1200) یۆرۆش غه‌رامه‌ی‌ كرد.

ناوبژیوانی‌ ئه‌و یاریه‌ به‌ پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆناڵدۆ هێرشی‌ كردوه‌ته‌ سه‌ر كارلۆس جۆبیجی‌ به‌رگریكاری‌ ئه‌تله‌تیك بلباو راسته‌وخۆ و به‌كارتی‌ سور كردیه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگا ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ و هه‌وادارانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، به‌ڵام سه‌رباری‌ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ دۆنی‌ بۆ سێ یاری‌ راگرت و به‌وپێیه‌ش له‌یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی‌ ڤیاریاڵ و خیتافی‌ و ئلیچ یاری‌ ناكات.

هه‌روه‌ك به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانی‌ لیژنه‌كه‌ جگه‌ له‌ راگرتنی‌ رۆناڵدۆ غه‌رامه‌شی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاندوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك؛ به‌هۆی‌ ره‌وشتی‌ دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر ركابه‌ر سزای‌ (600) یۆرۆی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاندوه‌ و به‌هۆی‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ و دژایه‌تی‌ ناوبژیوانیش به‌ (600) یۆرۆ غه‌رامه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئه‌مشه‌ و رۆناڵدۆ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاری‌ ده‌كات به‌وپێه‌ی‌ ئه‌م یاریه‌یان له‌خولی‌ (جامی‌ شا)دایه‌.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ رۆژنامه‌كه‌ش ناوبژیوانی‌ ئه‌و یاریه‌ وته‌كانی‌ گۆڕیوه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ رۆناڵدۆی‌ كردوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگا كه‌ دوای‌ لێدان له‌ به‌رگریكاره‌كه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رگریكارانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بلباودا كردوه‌ و به‌گژیاندا چوه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ رۆناڵدۆ به‌هۆی‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ له‌ یاریگادا پێشكه‌شی‌ ده‌كات به‌یه‌كێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ تۆپی‌ پێ داده‌نرێت و به‌باشترین یاریزانیش بۆ ساڵی‌ (2013) ده‌ستنیشانكرا و خه‌ڵاتی‌ تۆپی‌ زێڕینی‌ بۆ دوه‌مجار له‌ ژیانی‌ وه‌رزشیدا وه‌رگرت، به‌ڵام یه‌كێكیشه‌ له‌و یاریزانانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی‌ به‌رگریكارانی‌ به‌رامبه‌ری‌ ئۆقره‌ ناگرێت و كاردانه‌وه‌ی‌ توندی‌ ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ دوباره‌بونه‌وه‌دا، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌ندێكجار كارتی‌ زه‌رد و ته‌نانه‌ت سوریشی‌ به‌رودا به‌رزبكرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن ناوبژیوانانه‌وه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌