رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  رۆژنامه‌ی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ی ئیسپانی رافاییل نادالی یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی و میریا بیلمۆنتی گارسیا كچه‌ مه‌له‌وانی به‌ باشترین وه‌رزشكارانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ ساڵی 2013 دیاری كرد .

له‌ 66 مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی خۆی كه ‌رۆژانه‌ی " كه‌ته‌لۆنی " سازی كرد لیژنه‌ی داوه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری وه‌رزش " میگێل كاردینال "  نازناوی باشترین وه‌رزشكاری كوڕی بۆ ساڵی ڕابردوو به‌خشیه‌ "رافاییل نادال " كه‌ ساڵی 2012 به‌خشاربووه‌ ئه‌ندرێس ئه‌نیستا , له‌لای خۆیه‌وه‌ بیلمۆنتی پارێزگاری له‌ پێگه‌كه‌ی كرد و وه‌ك باشترین كچه‌ وه‌رزشكار له‌ ئیسپانیا بۆ ساڵی دووه‌م و له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵبژێردرا .

ساڵی 2013 بۆ نادال و بیلمۆنتی تایبه‌تمه‌ند بوو, ساڵێك بوو پڕ له‌ڕوداوی وه‌رزشی بۆ ئه‌م دوو وه‌رزشكاره‌ , كچه‌ مه‌له‌وانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ دوو مه‌دالیای زیوی و مه‌دالیایه‌كی برونزی  له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی له‌به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ده‌ست هێنا , هه‌روه‌ها چوار مه‌دالیای ئاڵتونی له‌ پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست هێنا و 3 ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی تۆماركرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی ئه‌وروپی .

له‌لای خۆیه‌وه‌, ڕافاییل نادال  10 نازناوی له‌ 14 یاری كۆتایی كه‌ له‌ساڵی 2013 ئه‌نجامی دا به‌ده‌ست هێناوه‌ , دیارترینیان نازناوی پاڵه‌وانێتی ڕۆڵان گارۆس و ئه‌مریكای كراوه‌ , هه‌روه‌ها پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی  2010 وه‌ له‌ده‌ستی دابوو .

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌