ئەستێرەی ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی "ڕیاڵ مەدرید"ی ئەو وڵاتە ( سێرجیۆ ڕامۆس) لەسەر داهاتوی خۆی لەگەڵ یانەکەی ئێستای و ئاستی یانەکەیان لە یاری " کلاسیکۆ" بەرامبەر " بەرشلۆنە" قسەیکرد .

"ڕامۆس" لە میانی قسەکانیدا وتی: تیپەکەمان لە یاری کلاسیکۆ" بەرامبەر یانەی " بەرشلۆنە " بە بەهێزی یاری کرد" و ڕاشیگەیاند کە دۆڕاندنەکەیان مانای ئەوە نیە واز لە خەونی بەدەستهێنانی نازناوەکە بهێنن و ئەوان تاکۆتایی دەجەنگن و هێسشتا "خولی ئیسپانی " کۆتایی نەهاتوە .

ئەو بەرگریکارەی یانە شاهانەییەکە لەبارە داهاتوی خۆی لەگەڵ یانەکەی ئێستای وتی :

" وای نابینم جگە لە درێسی "ڕیاڵ مەدرید "هیچ درێسێکیتر بپۆشم لە ماوەکانی داهاتودا " .

هەرچەندە گرێبەستی ئەم بەرگریکارە (٢ ساڵیتر ) کۆتایی پێدێت ، بەڵام ئەم لێدوانە تا ڕادەیەک دڵنیایی دایە هاندەرانی یانەکەی بەتایبەت کە بەرگریکارەکە لەلایەن زۆرێک لە یانە زلهێزەکانی ئەوروپاوە گرنگی پێ دەدرێت.