یه‌كێتی تۆپی پێ‌ ی جیهانی " فیفا " ڕایگه‌یاند كه‌ بڕی " 209 " ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی یانه‌كان له‌پێناو به‌شداریكردنی یاریزانه‌كانی له‌ جامی جیهانی ساڵه‌كانی 2018 و 2022 . 

فیفا له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا وتی " بڕیاره‌ 209 ملیۆن دۆلار دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و یانانه‌ی كه‌ واز له‌یاریزانه‌كانیان ده‌هێنن له‌پێناو به‌شداریكردنیان له‌ جامی جیهانی 2018 له‌ڕوسیا " .
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ " له‌سه‌ر هه‌مان بڕ ڕێككه‌وتوین بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی یانه‌كان له‌به‌شداری كردنی یاریزانه‌كانیان له‌ جامی جیهانی 2022 له‌قه‌ته‌ڕ " .
فیفا بڕی " 70 " ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌و یانانه‌ی كه‌ یاریزانه‌كانیان به‌شداری یاریه‌كانی جامی جیهانی 2014 ی ساڵی ڕابردوی به‌ڕازیلیان كرد " .
فیفا وتی " ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان بووه‌ وه‌ك په‌یوه‌ست بون به‌ڕاهێنانه‌كان و بره‌ودانی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌شتی وه‌رزشی بۆ ڕكابه‌ری له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریه‌كه‌ و ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك " .
هه‌روه‌ها وتیشی " فیفا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی پارێزگاریكردنی یانه‌كان كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ یانه‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ له‌سه‌ر شكستیان له‌ئه‌گه‌ری پێكانی یاریزانه‌كان له‌كاتی ئاماده‌بونیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان " .
له‌كۆتایشدا فیفا ده‌ڵێت " پڕۆگرامی پارێزگاریكردنی یانه‌كان به‌لانی كه‌م تا كۆتایی جامی جیهانی 2022 ی قه‌ته‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت " .
ڕاگه‌یاندنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی فیفا له‌دوای یه‌ك ڕۆژ دێت له‌دوپاتكردنه‌وه‌ی " فیفا " له‌ئه‌نجامدانی جامی جیهانی 2022 له‌مانگی تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌م .