رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   لیژنه‌ی سزاكانی سه‌ر به‌یه‌كێتی تۆپی پێ‌ ی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه‌ " زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ " ی سویدی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی له‌دوای كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر چیڵسی ئینگلیزی بۆ ماوه‌ی یه‌ك یاری ڕاگیراوه‌ . 

یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری دا به‌ڕاگرتنی " سیرج ئۆریه‌ " ی یاریزانی پاریس سان جێرمان بۆ 3 یاری به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی هێرش كردنه‌ سه‌ر ناوبژیوان له‌ڕێگه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی , له‌و یاریه‌ی كه‌ به‌ 2 × 2 كۆتایی هات و یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی به‌هۆی ئه‌نجامی یاری چون له‌پاریس كه‌ به‌ 1 × 1 كۆتایی هات .
" بیۆرن كۆبیرس " ی ناوبژیوانی هۆڵه‌ندی كارتی سوری به‌ڕوی ئیبراهیمۆڤیچ به‌رز كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌تایمی یه‌كه‌م و له‌دوای چونه‌ سه‌ر ئۆسكاری به‌ڕازیلی و یاریزانی یانه‌ی چیڵسی .
له‌دوای ئه‌و كاره‌ی ئیبرا " 9 " له‌یاریزانانی چیڵسی ده‌وری ناوبژیوانیان گرت و داوایان لێ‌ كرد كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ سویدیه‌ بكاته‌ ده‌ره‌وه‌ , هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ ئۆسكار به‌توندی چووه‌ته‌ سه‌ر تۆپه‌كه‌ و ئیبراهیمۆڤیچیش هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ ڕزگار بكات .
دوای ئه‌و ڕوداوه‌ ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانه‌كانی چیڵسی تۆمه‌تبار كرد و به‌هه‌ڵسوكه‌وتی " مناڵانه‌ " ی وه‌سف كرد له‌پێناو كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی , ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی یاری نه‌كردنی له‌یاری چونی قۆناغی هه‌شتی یانه‌كه‌ی .
لای خۆیه‌وه‌ ئۆریه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌و یاریه‌دا به‌شداری نه‌كرد به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ی له‌ فه‌یسبوك هێرشی كرده‌ سه‌ر ناوبژیوان .
دواتر ئۆریه‌ی به‌رگریكار داوای لێبوردنی كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕێگر نه‌بوو له‌ ڕاگرتنی بۆ 3 یاری و ئه‌وه‌ش له‌یاریه‌كانی قۆناغی 8 دوری ده‌خاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یاری چونی قۆناغی پێش كۆتایی گه‌ر بێت سان جێرمان بگاته‌ ئه‌و قۆناغه‌ .

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌