بەپشت بەستن بە ژمارەکانی ئەم وەرزە تا ئێستا دەردەکەوێت کە کیڤن دی بروین لە سێسک فابرێگاس کاریگەری زیاتری هەیە.
خۆزێ مۆرینهۆ لەهاوینی رابردوودا رازیبوو بە چوونە دەرەوەی دی بروین بۆ یانەی فۆڵفسبۆڕگ و سێسک فابرێگاسی هێنایە شوێنی ئەو بەڵام تائێستا بروین ئاستی باشتری پێشکەشکردووە.
دی بروینی بەلجیکی تائێستا گۆڵ و ژمارەی ئەسیستەکانی لە فابرێگاس زۆرترە بەو پێیەی مایسترۆییەکەی خۆزێ مۆرینیۆ لەوەتەی مانگی دیسێمبەری رابردووەوە هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.
دی بروین یاریزانێکی کاریگەی پێکهاتەی فۆڵفسبۆڕگە و ئێستا رکابەری یانەی بایرن میونشن دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگا.