رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا داواکەی یانەی پاریس سان جێرمانی بۆ سرینەوەی کارتە سورەکەی ئیبرا رەتکردەوە.لە یاری نێوان ھەردو یانەی چێڵسی و پاریس سان جێرمان لە یاری گەرانەوەی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان و لە دەقیقەی ٣٢ دا داوەر بەکارتی سور زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچی لە یانەی پاریس سان جێرمان کردە دەرەوە، دوای یاریەکەش رەخنەی زۆر لە داوەری یاریەکە گیرا بەو پێیەی بریارێکی زۆر قورسی داوەو ئیبرا شایەنی ئەو کارتە سورە نەبووە، دوای یاریەکەش لۆران بلان راھێنەری یانەی سان جێرمان وتی: دڵنیام یەکێتی تۆپی پێی داواکەمان بۆ سرینەوەی کارتەکەی ئیبرا قبوڵ دەکات و لە قۆناغی چارەکی کۆتایش ئیبراھیمۆڤیچ یاریمان بۆ دەکات.ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی دوای یاریەکەشدا خۆسێ مۆرینیۆ کە تیپەکەی بەدەستی سان جێرمان کرایە دەرەوە وتی: ھیوادارم یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کارتە سورەکەی سەر ئیبرا بسرێتەوە، چونکە شایەنی ئەو کارتە نەبوو، لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرەسمی وەڵامی سکاڵاکەی یانە پاریسیەکەی دایەوەو رایگەیاندووە کە لای ئێمە بریاری داوەری یاریەکە بریاری کۆتاییەو بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت و زڵاتانیش بۆ یەکەم یاری قۆناغی ٨ یاری ناکات و لە یاری گەرانەوەدا دەتوانێت بەشداری بکات.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌