رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی گرنگیان دا.

 1- یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خەڵكی كوردستان دەكات بەبۆنەی یادەكانی راپەرین و ئادار و نەرۆز بەهیوای سەركەوتنی پێشمەرگە قارمەنەكانی كوردستان بەسەر دوژمنانی تاریكی و دژ بە مرۆڤایەتی.

 یادەكانی راپەرین و ئادار و نەورۆز هاندەرری هەمەلایانە بێت بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكان و زیاتر ئازادی و دیموكراتی و بەرەپێدانی ئەزموونی حكوومرانی كوردستان هیوا خوازین لە نزكترین كات كوردستان زاڵ بێت بەسەر كێشەكان و سەری رێز و نەوازش دادەنونین بۆ شەهیدانی كوردستان.

 2- هەر یانەیەك بەڵیننامەی پابەندبوون بە رێنماییەكان و بڕیارەكان و پارێزگاری لە یاریگا و جەماوەر نەدات بە یەكێتیەكەمان، ئەوە یارییەكانیان بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی بەرانبەر هەژمار دەكرێت.

 3- یاری لە یاریگەی شەهیدان ئەنجام نادرێت تا پێداویستی یاریگا بە تەواوی ئامادە نەكەن.

 4- ئاگاداری سەرجەم یانەكانی كوردستان دەكەینەوە، كە یاریگاكانیان بەجوانترین شێوە ئامادە بكەن لە یاریگا و شوێنی خۆگۆرینی تیپی میوان و ژووری سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و تەلبەندی یاریگا و ئامادەبوونی پیاوانی پۆلیس بەشێوەیەكی بەرچاو، بە پێچەوانەوە سزاكان قورستر دەبێت.

 5- ئاگاداری سەرجەم یانەكانی پلە نایاب و پلە یەك دەكەین، كە یارییەكانیان بەمشێوەیە خوارەوە ئەنجام دەدرێت.

 أ- خولی نایاب رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 12 و 13- 3-2015

 ب- خولی پلە یەك لە رۆژی سێشەممە (10/3/2015)

 6- بریار درا بە دواخستنی خولەكانی پلە دوو و لاوان و تازەپێگەیشتووانی نایاب بۆ كاتێكی نادیار.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌