رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  واین رۆنی هێرشبەری مانچستەر یونایتد گەورەترین سەرئێشەیە بۆ لویس ڤان گالی راهێنەری یانەکە.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە لویس ڤان گالی راهێنەری مانچستەر یونایتد شوێن و پێگەى هەموو یاریزانەکانی یەکلایی کردۆتەوە تەنها واین رۆنی ماوە.

رۆژنامەى دەیلی مایل باس لەوە دەکات کە واین رۆنی بوەتە سەرئێشەى ڤان گال و نازانێت لە چ پێگەیەک یاریی پێبکات.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەى ئاشکراکردوە کە ڤان گال بۆ هێلێ پێشەوە زیاتر پشت بە فالکاو و ڤان پێرسی دەبەستێت و واین رۆنی وەک هێرشبەر سودی نابێت.

بەمەش ڤان گال دەبێت رۆنی لەهێلێ ناوەراست یاریی پێبکات لەکاتیکدا هێلێ ناوەراستی یانەکە چەندین یاریزانی بەتواناى وەک دی ماریا و ماتا و مەروان فیلاینی هەیە.

دەیلی مایل دوپاتیکردۆتەوە کە ڤان گال لەوە یەکلایی نەبۆتەوە کە ئایا واین رۆنی وەک هێرشبەر یاریی پێبکات باشترە یان وەک یاریزانی هێلی ناوەراست.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌