رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  وه‌رزی نوێی ركابه‌رییه‌كانی پایسكلسواریی یانه‌كانی عیراق له‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، یارییه‌كانی ئه‌مساڵیش به‌پلان و شێوازێكی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


یه‌كێتی پایسكلسواری عیراق بڕیاریدا خولی یانه‌كان له‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌ببات و تیپه‌كانی به‌سه‌ر دوو ناوچه‌دا دابه‌شكردووه‌، كه‌ ناوچه‌كانی كوردستان و باكوور له‌گه‌ڵ به‌غدا و باشووره‌، بۆ هۆكاری سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانیش مه‌حمود عه‌زیز سه‌رۆكی یه‌كێتیی ناوبراو وتی: به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی و دارایی عیراق بڕیارماندا ئه‌مساڵ به‌و شێوه‌یه‌ یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، چونكه‌ هه‌م به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ئه‌و وه‌زعه‌ خراپه‌ی داعش دروستیكردووه‌، هاتووچۆی تیپه‌كان قورس بووه‌، بۆیه‌ 25/2 ركابه‌رییه‌كانی ناوچه‌ی به‌غداو باشوور له‌نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، هه‌روه‌ها پێشبڕكێكانی ناوچه‌ی كوردستان و باكووریش له‌رۆژی 6/3 له‌كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات، كه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان (تازه‌پێگه‌یشتووان، لاوان، پێشكه‌وتووان)ی كوڕان و كچان ده‌بێت، له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و قۆناغه‌ش، ئینجا بڕیار له‌سه‌ر شێواز و واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م ده‌ده‌ین، وه‌ك یه‌كێتی ناوبراویش بڕیاریداوه‌ له‌هه‌ر ئاستێك دوو تیپ بۆ قۆناغی داهاتووی خوله‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت.


سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌دوو یاریزان (عه‌لی عه‌بد و سه‌عید عه‌لی) له‌خولی پاڵه‌وانێتیی وڵاتانی ئاسیای خوار ته‌مه‌نی 23 ساڵ به‌شدار ده‌بێت، هه‌روه‌ها وتیشی: قه‌یرانی دارایی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بواری وه‌رزش دروستكردووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ بودجه‌مان بۆ دابینبكرێت، ئه‌وا به‌شداری له‌چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌كی ده‌ره‌كیدا ده‌كه‌ین، كه‌ بڕیاره‌ له‌مانگی 3 پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب له‌ئیمارات و مانگی 10ش پاڵه‌وانێتیییه‌كی تری وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌سعودیه‌ رێكبخرێن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌