لێدوانە سەرنجراکێشەکانی ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی پاریس سانجێرمان بەردەوامە و لەدواین وتەشیدا دەڵێت من سەرۆکی پاریس سانجێرمانم.

ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 33 ساڵ رابەرایەتی یانەکەى کرد بۆ گەیشتن بەیاریی کۆتایی جامی فەرەنسا پاش ئەوەى لەقۆناغی پێش کۆتایدا لەیانەى لیلیان بردەوە.

پاش ئەو یاریە ئیبراهیمۆڤیچ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد و یەکێک لەرۆژنامەنوسەکان لە زلاتانی پرسی کێ سەرۆکی پاریس سانجێرمانە بەبێ هیچ وەستانێک ئیبراهیمۆڤیچ وتی: من سەرۆکی سانجێرمانم.

ئەم وتەیەى ئیبرا کاردانەوەى جیاوازی لێکەوتەوەو زۆرێک لەرۆژنامەکانی فەرەنسا تەئکید لەوە دەکەنەوە کە ئیبرا دەستی لەکرین و فرۆشتنی یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان هەیە.

هەندێکیش پێشبینی دەکەن پاش وازهێنانی لەیاریکردن، ئیبراهیمۆڤیچ پۆستێکی ئیدارەى لە پاریس سانجێرمان وەربگرێت.