رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   بەڕێوەبەری كارەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند: هەر كاتێك ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی رۆناڵدۆ بدات، ئەوا پێویستە ئەو یانەیەی دەیكڕێت لانی كەم 398 ملیۆن یۆرۆ بدات.

جۆرج مێندس، بەڕێوەبەری كارەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ڕایگه‌یاند هەر كاتێ یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرە پرتووگالییه‌كه‌ بدات، ئەوا لانی كەم بەهاكەی دەبێتە 398 ملیۆن یۆرۆ.

مێندس لە لێدوانێكیدا بۆ راگەیاندنه‌كانی‌ بەریتانیا وتی "رۆناڵدۆی تەمەن 29 ساڵ، باشترین یاریزانی جیهانە و بە هیچ كەسیك بەراورد ناكرێت".

هاوكات مێندس، باسی لە بەهای بۆندی گۆڵكاری پرتوگالی رۆناڵدۆ كرد و وتی "بەهای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكە یەك ملیار یۆرۆیە. گواستنەوەی كەسێكی وەك ئەو مەحاڵە. بەڵام ئەگەر ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی بدات، ئەوا پێویستە ئەو یانەیەی دەیكڕێت، لانی كەم 398 ملیۆن یۆرۆ بدات".

مێندس ئەوەشی خستەڕوو، كە ریاڵ مەدرید رێگە بە گواستنەوەی ئەستێرەی پرتوگاڵی رۆناڵدۆ نادات بۆ یانەیەكی دیكە و وتی "بە دڵنیاییەوە رۆناڵدۆ ژیانی تۆپی پێی لە ریاڵ مەدرید دەباتە سەر و لێی جیانابێتەوە".

ئەم وەرزە، رۆناڵدۆ بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە لە 31 یاریدا 36 گۆڵی تۆمار و 17 گۆڵی دروست كردووە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌