رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

   

  ئا: نەسیم چۆمانی

 گەشە شێرزاد ساڵی(1994) لە سۆران لە دایكبووە و لە وەرزشی گۆڕەپان و مه‌یدان چەندین خەڵاتی بە پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم وەرگرتووە.

گەشە شێرزاد جگە لەوەی پاڵەوانی گۆڕەپان و مه‌یدانە، ئێستا یاریزانی تۆپی پێیە لە لاوانی هەڵۆ لە خولی نایابی كوردستان. ئەو لە ئاخافتنێكیدا بۆ میدیا ئاماژە بەوە دەكات كە سەرەتای تێكەڵبوونی لەگەڵ وەرزش لە قوتابخانەی گوڵان لە سۆران بووەو پاشان بەشداری چەندین فيستیڤاڵی وەرزشی لە سۆران و لە سەر ئاستی ناوچەكە كردووەو لە ساڵی (2010) لە راكردنی (800) م و (1500)م پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. گوتیشی "لە ساڵەكانی (2011 و 2012) لەسەر ئاستی پەروەدەكانی گشتی توانیم لە راكردنی (800) و (150) و (300) م پلەی یەكەم مسۆگەر بكەم، لەو یارییاندا توانیم ببمە پاڵەوانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان لە سۆران، هەروەها لە ساڵی(2013) لە سەر ئاستی پەروەردەكانی هەرێم توانیم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم و ببمە بە پاڵەوانی گۆڕەپان و مه‌یدان".

ئەوەشی خستەڕوو كە ساڵی 2012 بەشداری فيستیڤاڵی پەروەردەی هەولێری كردووەو لە راكردنی (1500) م پلەی سێیەمی بەدەستهێناوەو ساڵی 2013 لەسەر ئاستی پەروەردەی پارێزگاكانی كوردستان لە راكردنی (1500) م پلەی دووەم و راكردنی (3000) م پلەی سێیەمی مسۆگەر كردووە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە بەرنامەی بۆ داهاتوو چییە، گوتی "من دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەییم بە كۆنمری (57)، بەڵام لە هیچ پەیمانگەو كۆلێژێك ناوم نەگەڕاوەتەوە، داواكارم بەرپرسانی وەرزشی گرنگی بە بواری وەرزشی بدەن، بەتایبەتی ئەوانەی توانیانە رۆڵی بەرچاویان هەبێت لە بواری وەرزشیدا، تاوەكو منیش بتوانم بە شێوازێكی ئاكادیمیانە درێژە بە خوێندن بدەم و لەو رێگەوە خزمەتێك بە گەل و نەتەوەكەم بكەم، خوازیارم ئێمەش شان بە شانی وڵاتانی تر ببینە خاوەنی خەڵاتە گەورەكان و خۆمان زیاتر بە جیهان بناسێنین".

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌