بە (خەونی ئەمریكی) ناسراوە، گرەوی لەگەڵ بیگ شۆ كرد كە دەتوانێت بەرگری لێدانەكەی بكات، دواتر هەستا بە گاڵتەپێكردنی تا وای لە بیگ شۆ كرد تووڕەبێت و بەلێدانی بۆكسێك لەبەردەم هاندەران " ڕۆدیز" ی بێهۆش كرد. دوای ئەوە تیمی پزیشكی تایبەت بە یەكێتی زۆرانبای گەیشتنە سەری تا دڵنیابن لەو زۆرانبازە پیرەی كە لەدایك بووی 1945 ـە، چارەسەری بكەن، دەركەوت كە له‌ دۆخی بێهۆشیدایە، بۆیە بە پەلە گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای پشكنین بۆ سەری دەركەوت كە سەری سەلامەتە، بەڵام لەبەشی خوارەوەی كێشەی هەیەو ناتوانێت جوڵە بكات .

بیگ شۆ بەدەستی راستی راستەوخۆ بۆكسێكی ئاراستەی دەموچاوی ڕۆدیز كرد، دواتر ئەو دیمەنە بینی كە لەسەر زەوی كەوتووە، دەستی كرد بەگریان و هاواری دەكرد "لێم بدە . لێم بدە".