رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – وه‌رزش

لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی 24 هه‌فته‌ی خولی ئیسپانیدا و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا، 25 گۆڵ دواکەوتووە‌.

ڕۆژنامه‌ی ''ئاس''ی ئیسپانی سه‌رژمێرییه‌کی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردو به‌پێی سه‌رژمێرییه‌که‌ له‌ هه‌فته‌ی 24ی خولی لالیگای ئیسپانیدا میسی نه‌یتوانیوه‌ وه‌ک ساڵی پار ده‌رکه‌وێت به‌ جۆرێک که‌ ساڵی پار هه‌تا هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانی، میسی توانیبوی 34 گۆڵ تۆماربکات که‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ئه‌و یاریزانه‌ ببێته‌ گۆڵکاری خولی ئیسپانی به‌ تۆمارکردنی 45 گۆڵ له‌و خوله‌دا.

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که‌ ئاما‌ژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئه‌مسال خراپترین ساڵه‌ له‌ ژیانی میسیدا که‌ ‌تائێستا توانیویه‌تی ته‌نها 9 گۆڵ له‌ خولی ئیسپانیدا تۆماربکات له‌ پاش تێپه‌ڕینی 24 هه‌فته‌ که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ تۆمارکردنی گۆڵه‌کانی میسی له‌ چاو ساڵی پاردا 25 گۆڵ کورتیهێناوه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌