رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

میدیا ـ وه‌رزش

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا  ئه‌و ئاشكرا ده‌كه‌ن به‌ كۆتایی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ و له‌گه‌ڵ كۆتایی‌ هاتنه‌ به‌‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌، ڤیكتۆر ڤاڵدێزی‌ گۆڵپارێزی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ی‌ به‌رشهلۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ كه‌ ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی بكات .

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ررو  كه‌ ڤاڵدێز به‌نیازه‌ ‌ كامپ نوی‌ جێ بهێڵیت‌ و ده‌یه‌وێت دوای‌ (12) ساڵ به‌به‌رگی‌ یانه‌كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌وه‌ ئه‌زمونێكی‌ دیكه‌ تاقی‌ بكاته‌وه‌.

به‌ڵام هه‌موو  ئه‌ندامانی‌ یانه‌كه‌ و هاوڕێیانی‌ هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و گۆڵپارێزه‌ په‌شیمان بكه‌نه‌وه‌  له‌ بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌ی‌ گۆڵ باس  له‌وه‌ كردوه‌ جێهێشتنی‌ به‌رشلۆنه‌ ‌ كۆتا بڕیاره‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نییه‌.

جێ ئاماژه‌بۆكردنه‌ ڤالدێزی‌ له‌ ته‌مه‌نی (32) ساڵدایه‌  ماوه‌ی‌ (12) ساڵه‌ له‌ ریزی‌به‌رشلۆنه‌ یاری ده‌كات و به‌و به‌رگه‌وه‌ نازناوی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ خولی‌ لالیگا و جامی‌ شای‌ ئیسپانیا و خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان و مۆندیالی‌ یانه‌كانیشی‌ بردوه‌ته‌وه‌،له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی‌ نوێنه‌كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌شی‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌،  چه‌ندین یانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌  بۆ په‌لكێشكردنی‌ و سود وه‌رگرتن له‌ تواناكانی گۆڵپارێزی ناوبراو‌ له‌ سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆی‌ فه‌ره‌نسی‌ و مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌