رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – وه‌رزش

راپۆرته‌ هه‌واڵیه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌ پێگه‌ی (سپۆرتس مۆڵ) ی ئینگلیزی  ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یاریزانی لاوی ئیتاڵی به‌ڕه‌گه‌ز میسری ستیڤان شه‌عراوی یاریزانی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی گرێبه‌ست ببه‌ستن .

پێگه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌شی باس كردووه‌ كه‌ یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ به‌هه‌موو توانای خۆیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ به‌هێزه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ واژوو بكات،دوای دڵنیابوون له‌ڕۆیشتنی گۆڵكاری پۆڵه‌ندی  (ڕۆبه‌رت لیڤاندۆڤسكی) كه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ بایرن میونخ  واژوو كردووه‌ هاوینی داهاتوو روو له‌ باڤاری ده‌كات .

بۆندی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌گاته‌ 15 ملیۆن پاوه‌ند له‌ پێنا په‌لكێشكردنی یاریزانه‌كه‌ی یانه‌ی میلان له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو .

له‌هه‌مان كاتدا  (جیانلۆكا دی ماریزۆ) ی شاره‌زا له‌ بواری گواستنه‌وه‌كان ئاشكرای كرد كه‌ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند كۆتایی به‌ بۆندی كڕینی جێگره‌وه‌كه‌ی لیڤاندۆڤسكی هێناوه‌ له‌ هێڵی هێرش بردنی یانه‌كه‌ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ " ئه‌دریان رامۆس " ی هێرشبه‌ری یانه‌ی هێرتابه‌رلین ئه‌نجام داوه‌ تا له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانیه‌وه‌ بكات .

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌