رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – وه‌رزش

لیژنه‌یه‌كی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی كچه‌ یاریزانه‌كانی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌، حه‌وا یاریزانی به‌ هۆی زاڵبوونی تایبه‌تمه‌ندی نێرینه‌ له‌ يارى له‌ تيپ و يانه‌كانى كچان دوور خسته‌وه‌.

 

له‌ ئێستادا به‌پێی رێنوێنیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران پێویسته‌ له‌مه‌به‌دواوه‌ كچه‌ یاریزانه‌كان به‌ر له‌وه‌ی گرێبه‌ستیان له‌ گه‌ڵ واژۆ بكرێت، ره‌گه‌زیان له‌ لایه‌ن پزیشكێكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ پشتڕاست بكرێته‌وه‌.  لیژنه‌ پزیشكيیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو سه‌ردانی یانه‌كان ده‌كه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی ره‌گه‌ز بۆ كچه‌ یاریزانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری دوباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ دوورخراوانه‌ بۆ یانه‌كانیان به‌رپرسانی تۆپی پێی ئێران رایانگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر به‌ رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رله‌نوێ تایبه‌تمه‌ندی كچ له‌واندا زاڵ ببێته‌وه‌ و پزیشكیش ئه‌و بابه‌ته‌ پشتڕاست بكاته‌وه‌ دووباره‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ یانه‌كانیان و يارى بكه‌ن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌