رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیاكانی نیویۆرك باس لەوەدەكەن، كە یاریزانی ناوداری تۆپی پێی جیهان، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لەنزیك سەنتراڵ پاركی نیویۆرك شوقەیەكی گرانبەهای كڕیوە.
 
 بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، ڕۆناڵدۆ لە ترەمپ تاوەری نزیك سەنتراڵ پاركی شارەكە بەبڕی 18 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریكی شوقەیەكی شاهانەی كڕیوە، كە ڕووبەرەكەی 233 مەتر دووجایە.
 
ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە گرێبەستی كڕینی شوقەكە هەفتەی ڕابردوو واژۆكراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی دیكە ڕۆناڵدۆ شوقەكەی لە ملیاردێری ئیتاڵی ئەلیساندرۆ پرۆتۆ كڕیوە.
 
ڕاگەیەنراوە كە پرۆتۆ هاوبەشی دۆناڵد ترەمپە كە لەسەر لیستی كۆمارییەكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید كردووە كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
 
لەگەڵ ئەم هەواڵەدا دەنگۆی ئەوە سەریهەڵدایەوە دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لە 2018دا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، پێدەچێت ڕۆناڵدۆ بچێتە یانەیەكی ئەمریكی و بەشداری لە خولی مەیجەر لیگ سۆكەردا بكات.
 
مانگی نیسانی ڕابردوو گۆڤاری سپۆرتس ئیڵەسترەیتد ئاماژەی بەوەدابوو ڕۆناڵدۆ دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەكەدا، بەنیازە بچێتە یانەی لۆس ئەنجلوس گالاكسی یان یانەی لۆس ئەنجلوس ئێف سی.
 
لەئێستاشدا كڕینی شوقەیەك لە شاری نیویۆرك لەلایەن ڕۆناڵدۆوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێدەچێت هەردوو یانەی نیویۆرك سیتی ئێف سی و نیویۆرك ڕێدبوڵزیش لەنێو پێشبڕكێی كڕینی ڕۆناڵدۆدا بن.
س: نه‌وا

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌