رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

لەو ساتەی نەیمار رووی لەیانەی بەرشەلۆنە کردووە، نرخی بۆندەکەی بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو یانەیەو دادگاش لێکۆڵینەوەی تێداکرد، بەڵام دواجار سەرۆکی یانەی ناوبراو ئەوەی ئاشکراکرد کە نرخەکە ٥٧ ملیۆن یۆرۆیە، نەک وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە.

دوای چەند دانیشتنێکی دادگاو لێکۆڵینەوە لەسەر نرخی بۆندی نەیمار کە گوایە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەرپرسانی بەرشەلۆنە نرخەکەیان شاردووەتەوە، بەر لەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکرێت، خۆسیە ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە کە یەکێکە لەکاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردن، ئەوەی رەتکردەوە نرخی بۆندی نەیمار گەیشتبێتە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆو ئەوەی ئاشکراکرد، کە نرخی بۆندەکە ٥٧ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار یۆرۆی تێ نەپەڕاندووە، ئەوەی دەشوترێت تەنیا پروپاگەندەیە.

نەیمار دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٣ لەیانەی سانتۆسەوە پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، بۆتە یەکێک لەئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێی جیھان، کە تائێستا لە ٩٢ یاریی ئەو یانەیە بەشداربووەو توانیویەتی ٥٤ گۆڵیش تۆماربکات.

س: كوردسات  نیوز

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌