رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

فرانک ریبێری, یاریزانی فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا, پاش ئەوەی وەرزی رابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر شاختار دۆنێتستیک تووشی پێکان ھات, لەو پێکانەی رزگاری بوو.

 

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی “بیڵد”ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە, یاریزانی تەمەن ٣٢ دوای ھەولێکی زۆر توانی لەو پێکانە قورسەی رزگاری ببێت, بۆیە پزیشکی ئەو یانەیە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی بەشداری لە راھێنانەکانی یانەکەی بکات.

لەمبارەیەوە پزیشکی یانەی ئەڵمانی گوتی” پاش ئەوەی دوایین پشکنینمان بۆ ریبێری ئەنجامدا, دەرکەوت ھیچ کێشەیەکی نەماوە, بەڵام پێویستە سەرەتا راھێنانە سەرەتاییەکان ئەنجام بدات, دواتر بەشداری لە راھێنانە بە کۆمەلەکان بکاتەوە.

س: یاریگا

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌