رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا -  به‌غدا

ژمارەیەك تەقینەوە بەغدای پایتەختی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 50 كەس كوژران و بریندار بوون.

 

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەغدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی عەبیدیی، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو تەقیوەتەوەو بووەتە هۆی كوژرانی سێ كەس و برینداربونی 16 كەسیتر.لە كردەوەیەكیتردا و لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی "باب شەرجی" بەغدا ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و بریندار بوون.هەر ئەمڕۆ تەقینەوەیەكیتر لە ناوچەی كازمیەی بەغدای پایتەخت رویدا و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی تەندروستی رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەكانی ئەمڕۆوە زیاتر لە 50 كەس بونەتە قوربانی

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌