رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  ميديا – سلێمانى

 

ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ‌ رایدەگەیەنێت كە بۆ هیچ كەس‌و لایەنێك نییە دەست بخاتە ناو كاروباری ناوخۆی یەكێتیی.

ده‌قى رهوونكردنه‌وه‌كه‌:

روونكردنەوەیەك لەئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

لەكاتێكدا كە ماوەی چەند رۆژێكە ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك) سەرقاڵی ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوەیە لەگەڵ هەڤاڵان (كۆسرەت رەسوڵ علی، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)، بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتیی‌و نەهێشتنی بۆچوونی جیاواز لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی یەكێتیی. كە خۆشبەختانە ئەنجامی كۆبوونەوەكان سوودمەند بوون‌و ئەو سێ‌ هەڤاڵە پشتگیرییان لەهەوڵەكانی ئەنجومەنی ناوەندی كردو رەزامەندیشییان دەربڕی لەسەر داواكارییەكانی ئەنجومەنی ناوەندی كە خۆیان لەپاراستنی یەكێتیی ناو یەكێتیی نیشتمانیی‌و درێژەدان بەكۆبوونەوەكان‌و بەشداریكردن لەكۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندیدا دەبینێتەوە.

بەڵام بەداخەوە لێرە‌و لەوێ‌ هەندێك كەس كە خەوی ناخۆش بەیەكێتیەوە دەبینن، لێدوانی نابەجێ‌‌و هەڵوێستی نا بەرپرسانە‌و زانیاری ناڕاست لەسەر رەوشی یەكێتیی‌و بەتایبەتی لەسەر رەوشی شاری سلێمانی بڵاودەكەنەوە.

بۆیە ئێمەوە وەك ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی بەپێویستی دەزانین كە :-

1- بەسوپاسەوە رۆڵی دۆستان‌و خەمخۆرانی (ی.ن.ك) بەرز دەنرخێنین كە خوازیارن هەڤاڵانی یەكێتی كێشەكانی خۆیان چارەسەر بكەن.

2- ئەنجومەنی ناوەندی رایدەگەیەنێت كە بۆ هیچ كەس‌و لایەنێك نییە دەست بخاتە ناو كاروباری ناوخۆی یەكێتیی بەمەبەستی تێكدان‌و چەواشەكاری‌و لێدوان‌و هەواڵی ناڕاست لەسەر یەكێتیی بڵاو بكەنەوە‌و تەنیا یەكێتییەكان خۆیان دەتوانن چارەنووسی حزبەكەیان دیاری بكەن‌و هەر كەسێك ئەو جۆرە لێدوانانە بدات ئێمە لێی قبوڵ ناكەین‌و بەمافی خۆمانی دەزانین وەك پارێزەری حزبەكەمان لەگەڵ ئۆرگانەكانی دیكەی (ی.ن.ك)دا بەرگری لەیەكێتیی بكەین‌و هەڵوێستێكی گونجاو بنوێنین.

3- هەندێك كەناڵی راگەیاندنیش كە خۆیان بەبێ‌ لایەن‌و پرۆفیشناڵ دەزانن بەناوی سەرچاوەی نادیارەوە هەواڵ‌و زانیاری نادروست لەسەر ئەنجومەنی ناوەندی‌و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ هەرسێ‌ هەڤاڵان (كۆسرەت رەسوڵ عەلی، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) بڵاو دەكەنەوە.

ئێمە دڵنیاین كە مەبەست لەبڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵ‌و زانیاریانە تەنیا بۆ مەرامی كەمكردنەوەی رۆڵی ئەنجومەنی ناوەندی‌و چەواشەكردنی جەماوەری یەكێتییە، بۆیە ئێمە رایدەگەیەنین، كە تەنیا ئەو هەواڵ‌و زانیاریانە گوزارشت لەهەڵوێستی فەرمی ئەنجومەن دەكەن كە لەماڵپەری فەرمی ئەنجومەن بڵاو دەكرێنەوە یان بەناوی سەرچاوەیەكی فەرمی ئەنجومەنی ناوەندیەوە لەكەناڵەكانی دیكەی راگەیاندن بڵاودەكرێنەوە.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌