ميديا - كوردستانى

كۆمه‌ڵه‌ی‌ نووسه‌رانی‌ كوردستان له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ ده‌زگای‌ زمان‌و وێژه‌ی‌ فارسی‌ له‌ئێران دایه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ ڕایگه‌یاند، دژی‌ خوێندنه‌ به‌زمانی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تری‌ ئێران.

 

كۆمه‌ڵه‌ی‌ نووسه‌رانی‌ كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ ده‌زگای‌ زمان‌و وێژه‌ی‌ فارس بۆنی ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌كی مه‌ترسیداری لێدێت.

 كۆمه‌ڵه‌ی‌ نووسه‌رانی‌ كوردستان وه‌بیری‌ ده‌زگای‌ زمان‌و وێژه‌ی‌ فارسی‌ هێناوه‌ته‌وه‌، توركیا دوای‌ نزیكه‌ی‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ زمانی‌ كوردی، ئێستا حكومه‌تی‌ (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا سه‌رقاڵی‌ ره‌خساندنی‌ زه‌مینه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و زمانه‌، له‌كاتێكدا هێشتا به‌ربه‌سته‌ یاساییه‌كان ماون.